10
ئەپڵ 1, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

ئەپڵ بڕی 25% ـی باج دەدات بۆ هاوردەکردنی 5 پارچەی کۆمپیوتەری Mac Pro لە چینەوە بۆ ئەمریکا

کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی ڕایگەیاند کە شوێنی درووستکردنی Mac Pro لە چینەوە دەگوازنەوە بۆ ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا. بەمەش، کۆمپانیاکە دوورکەوتەوە لە پێدانی بڕی 25% ـی باج بۆ هاوردەکردنی زۆرینەی پارچەکانی کۆمپیوتەرەکە، بەڵام وا دیارە هێشتا دەبێت کۆمپانیاکە بڕە باجەکە بۆ ژمارەیەک پارچەی Mac Pro بدات.

ئۆفیسی نوێنەرایەتی بازرگانی ئەمریکا بڕی 25% ـی باجی بۆ هاوردەکردنی 5 پارچەی کۆمپیوتەری Mac Pro لە چینەوە بۆ ئەمریکا دیاریکرد. بە پێی پێگەی Bloomberg بێت، 5 پارچەکە بریتین لە تەختەی دەرچەکانی دەرەوە و ناوەوە، پلاگی بارگاویکردنەوە، وایەری بارگاویکردنەوە، سیستەمی ساردکەرەوە و پڕۆسێسەر.

لە مانگی 6 ـی ئەمساڵدا کۆمپانیای ئەپڵ بە شێوەی ڕاستەوخۆ داوای لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد تاوەکو حکومەتی وڵاتەکە لە پێدانی بڕی 25% ـی باج بۆ هاوردەکردنی پارچەکانی Mac Pro لە چینەوە بۆ ئەمریکا ببەخشێت، حکومەتی وڵاتەکە بڕیاریدا کۆمپانیاکە ببەخشێت لە پێدانی باج بۆ 10 پارچەی کۆمپیوتەری Mac Pro. هەر بۆیە ئەپڵ باج بۆ هاوردەکردنی سەرجەم پارچەکانی کۆمپیوتەرەکە نادات.

کاتێک ئەپڵ بڕیاریدا کە شوێنی درووستکردنی Mac Pro لە چینەوە بگوازنەوە بۆ ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە بڕیارەکە بە هۆی وەدەرنانی بەرهەمی فیدڕاڵییەوە بوو لەسەر هەندێک پارچەی پێویست، هەروەها ڕاشیگەیاند کە بەهای پارچە ئەمریکییەکان 2.5 هێندە زیاتر دەبن لە چاو بەهای پارچەکانی نەوەی پێشووتری کۆمپیوتەرەکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ