ئای ئۆ ئێس
1, تشرینی یهكهم 2019
ئێستا یاری Call of Duty Mobile بەردەستە بۆ داگرتن بۆ iOS و Android

لە دوای ئەوەی لە مانگی 3 ـی ئەمساڵدا کۆمپانیای Activision یاری Call of Duty Mobile ـی بۆ سیستەمەکانی iOS و Android ڕاگەیاند، ئێستا یارییەکە بەردەستە بۆ داگرتن لە کۆگاکانی ئەپ ستۆر و گووگڵ پلەی.
یاری Call of Duty Mobile لە لایەن کۆمپانیای Activision بە هاوکاری کۆمپانیای Tencent بەرهەمهێندراوە، نرخی یارییەکە خۆڕاییە و کۆمپانیای بەرهەمهێنەر بەڵێن دەدات کە بە بەردەوامی نوێکاری بۆ ڕەوانە بکرێت. هەر وەک یاری PUBG Mobile، یاری Call of Duty Mobile ـیش یارییەکی جەنگی بە کۆمەڵە و خاوەن Battle Royale ـە. یارییەکە خاوەن ژمارەیەک ڕۆڵگێڕ و میکانیزمی شەڕکردن و چەک و ئامرازی شەڕکردنە، هەروەها پێدەچێت لە لای هەندێک کەس هەمان چێژی Call of Duty ـی کۆمپیوتەری هەبێت.
بێگومان، بۆ چێژ وەرگرتن لە یاریکردن بە Call of Duty Mobile و بەدەستهێنانی گرافیکێکی بەرز، پێویستت بە مۆبایلێکی ئاست بەرز دەبێت. یارییەکە لە Android پێویست بە مۆبایلێکی خاوەن ڕامی 2 گێگابایت و زیاتر و وەشانی Android 5.1 و نوێتر دەکات بۆ کارپێکردن، هەروەها لە iOS پێویست بە وەشانی iOS 9.0 و نوێتر و ئامێری iPhone 5s و نوێتر دەکات بۆ کارپێکردن.
قەبارەی یارییەکە 1.5 گێگابایتە بۆ iOS و 1.1 گێگابایتە بۆ Android. کرتە لە وێنۆچکەکانی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی یارییەکە بۆ iOS و Android بە خۆڕایی.


تێبینی:
پێویستت بە هەژماری Google Play ـی ئەمریکی یاخود کاراکردنی VPN و دیاریکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت بۆ بەدەستهێنانی یارییەکە بە شێوەی ڕاستەقینە لە Android.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.