10
ئای ئۆ ئێس 2, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

ئەپڵ یەکەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13.2 ـی بۆ گەشەپێدەران بەردەستکرد + گۆڕانکارییەکان

لە پاش ماوەیەکی زۆر لە بەردەستنەکردنی وەشانە تاقیکارییەکانی iOS 13 لە لایەن ئەپڵەوە، کەمێک پێش ئێستا کۆمپانیاکە یەکەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13.2 ـی بۆ گەشەپێدەران بە تایبەتمەندی Deep Fusion بۆ ئایفۆنە نوێیەکان و زیاترەوە بەردەستکرد.

یەکەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13.2 ـی تایبەت بە گەشەپێدەران خۆی دەبینێتەوە لە زیادکردنی تایبەتمەندی Deep Fusion بۆ کامێرای ئایفۆنە نوێیەکانی iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max و لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەکی دیکەدا، کە ئەمڕۆ ئاماژەمان بە ڕوودانی ئەوە کرد. هەروەها کۆمپانیاکە دووەمین وەشانی تاقیکاری watchOS 6.1 ـیشی بۆ گەشەپێدەرانی کاتژمێرە زیرەکەکانی Apple Watch ـی بەردەستکرد.

گرنگترین گۆڕانکارییەکانی وەشانی یەکەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13.2 ـی تایبەت بە گەشەپێدەران بریتین لەمانە:

  • زیادکردنی تایبەتمەندی ڕاگەیاندنی نامەکان لەگەڵ سیری (Announce Messages with Siri).
  • زیادکردنی پەڕەی ڕێکخستنی Handoff بۆ ئامێری HomePod لە ئەپی Settings، بەڵام تاوەکو ئێستا کردارەکانی کار ناکات.
  • زیادکردنی پەڕەی ڕێکخستنی “Automatically AirPlay to TVs” لە ئەپی Settings.
  • زیادکردنی بەشی Research بۆ ئەپی Settings.
  • بەدیکردنی کۆد و وێنۆچکەی تایبەتمەندی نەهێشتنی ژاوەژاو (Noice cancellation) بۆ AirPods ـی داهاتوو.
  • ئەگەر هەر گۆڕانکارییەکی دیکە بیندرا، بۆ ئەم لیستە زیاد دەکرێت…
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ