10
ئای ئۆ ئێس 2, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

لە وەشانی تاقیکاری داهاتووی iOS 13 ـدا، ئەپڵ تایبەتمەندی Deep Fusion بۆ کامێرای ئایفۆنە نوێیەکان بەردەست دەکات

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئایفۆنە نوێیەکانی iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max ـدا، کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندییەکی نوێی لە ئایفۆنە نوێیەکاندا پێ ناساندین، ئەویش تایبەتمەندی Deep Fusion بوو. خۆشحاڵانە، وا دیارە تایبەتمەندییەکە بە نزیکترین کات بۆ ئایفۆنە نوێیەکان بەردەست دەکرێت.

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە لە وەشانە تاقیکارییەکانی داهاتووی iOS 13 ـدا تایبەتمەندی Deep Fusion بۆ کامێرای ئایفۆنە نوێیەکانی iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max بەردەست دەکات. تایبەتمەندی Deep Fusion لە نێو کامێرای ئایفۆنە نوێیەکاندا هەیە، تایبەتمەندییەکە وردەکاری تەواوەتی دەبەخشێت بە ناوەڕۆکی وێنەکان لە دۆخە ڕووناکی کەم و مامناوەندەکاندا و ئەنجامێکی پڕ وردەکاری بۆ وێنەکان بەدەست دەهێنێت. ئەمەی خوارەوە وێنەیەکی چرکێندراوە بە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە.

بە پێچەوانەی دۆخی شەو (Night Mode) ـەوە، Deep Fusion بە تەواوەتی نادیارە و بە شێوەیەکی نەزاندراوە خودکارانە کارا دەبێت. ناتوانرێت لە نێو ئەپی Camera یاخود Settings دەستکاری حاڵەتی کارابوونی بکرێت. ئەپڵ دەڵێت تایبەتمەندییەکە زۆر مەبەستدارە، هەر بۆیە نایەوێت بەکارهێنەران بیر لە چۆنیەتی بەکارهێنانی وێنەیەکی ئەنجام باش بکەنەوە، بیرۆکەکە ئەوەیە کە کامێرای ئایفۆنە نوێیەکان خۆیان کارەکەت بۆ ئەنجام دەدەن.

لەگەڵ تایبەتمەندی Deep Fusion، کامێرای ئایفۆنە نوێیەکان بەم شێوەیە کار دەکەن:

  1. هاوێنە Wide angle ـەکان تایبەتمەندی Smart HDR باشتر دەکەن بۆ ڕووناککردنەوەی وێنەکە، هەروەها Deep Fusion دەچەسپێتە سەر وێنەکە لە ڕووناکییە مامناوەندەکاندا و لە پاشان دۆخی شەو (Night Mode) ـیش لە ڕووناکییە کەمەکاندا دەچەسپێتە سەر وێنەکە.
  2. هاوێنەی Telephoto زۆرینەی کات تایبەتمەندی Deep Fusion بەکاردەهێنێت، وە لەگەڵ Smart HDR و دۆخی شەو (Night Mode) ـدا ڕۆڵ دەگێڕن بۆ باشترکردنی دۆخی ڕووناکی مامناوەند و کەم.
  3. هاوێنەی Ultra Wide بە هەمیشەیی Smart HDR کارا دەکات و پشتگیری تایبەتمەندییەکانی Smart HDR و دۆخی شەو (Night Mode) ناکات.
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ