هەواڵ 3, تشرینی یه‌كه‌م 2019

مۆبایلی OnePlus 7T هەفتەیەک زووتر لەو ڕێکەوتە بەردەست دەکرێت کە بۆی دیاری کرابوو

لە هەفتەی ڕابردوودا، کۆمپانیای وەنپڵەس مۆبایلی OnePlus 7T ـی بە پڕۆسێسەری +Snapdragon 855 و ڕوونمای 90 هێتز و نرخی دەستپێکی 600$ ـەوەی ڕاگەیاند. وا بڕیاربوو کە وەنپڵەس مۆبایلە نوێیەکەی لە ڕێکەوتی 18 ـی ئەم مانگەدا لە سەرتاسەری جیهاندا بەردەست بکات، بەڵام هەواڵێکی خۆش بۆ هەوادارانی مۆبایلەکە هەیە، ئەویش ئەوەیە کە مۆبایلەکە هەفتەیەک زووتر بەردەست دەکرێت لەو ڕێکەوتەی کە بۆی دیاری کرابوو.

بە پێی پێگەی GSMArena بێت، کۆمپانیای وەنپڵەس بە فەرمی ڕایگەیاند کە مۆبایلی نوێی OnePlus 7T لە ڕێکەوتی 11 ـی ئەم مانگەدا لە سەرانسەری جیهان بەردەست دەکرێت، بەمەش مۆبایلەکە هەفتەیەک زووتر دەگاتە دەست کڕیارە پێشوەختەکان و ئاشقانی.

دیارترین ئەو شارانەی کە لە ڕێکەوتی 11 ـی ئەم مانگەدا مۆبایلی OnePlus 7T ـیان تێدا بەردەست دەکرێت، بریتین لە لەندەن، پاریس، بروسلس، بەرشەلۆنە، ئۆتریچ، تاڵین، گۆپنهام و ستۆکهۆڵم لە ئەوروپادا، هەروەها بە تەنها لە شاری شۆوفیڵدی نیویۆرک لە ئەمریکاشدا.

یەکەم 100 کڕیاری مۆبایلە نوێیەکەی وەنپڵەس دەبنە خاوەن بیستۆکێکی بێوایەری Bullets Wireless 2، هەروەها یەکەم 400 کڕیاریش دەبنە خاوەن بیستۆکێکی بەوایەری وەنپڵەس.

مۆبایلی OnePlus 7T خاوەن پڕۆسێسەری +Snapdragon 855 و ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایتە، هەروەها یەکەمین مۆبایلیشە کە لە نێو پاکەتدا وەشانی Android 10 ـی لەسەر جێگیرە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ