10
سامسۆنگ 13, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

دەنگۆ: مۆبایلی Samsung Galaxy S10 Lite ـیش بەردەست دەکرێت و لە ڕێگایە

لەسەر بنەمای دەنگۆ و دزەپێکراوەکان، دوێنێ ڕامانگەیاند کە سامسۆنگ جۆرێکی بچووکتر و نرخ هەرزانتر لە مۆبایلی Galaxy Note 10 ڕادەگەیانێت، سامسۆنگ دەیەوێت هەمان جۆر لە زنجیرەی Galaxy S10 ـیش ڕابگەیانێت.

بە پێی پێگەی GSMArena بێت، کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئایندەیەکی نزیکدا مۆبایلێکی نوێ لە زنجیرەی Galaxy S10 بە ناوی Galaxy S10 Lite ـەوە ڕادەگەیانێت. دەگوترێت مۆبایلی نوێی Galaxy S10 Lite خاوەن پڕۆسێسەری Snapdargon 855 و ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و پاتری 4,500 ملی ئەمپێری دەبێت. هەروەها لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرا دەبێت بە ڕوونییەکانی 48 و 12 و 5 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەک دەبێت بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ. مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.7 ئینج و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 45 وات دەکات.

بە پێی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Galaxy S10 Lite بێت، تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە هیچ جیاوازییەکی نابێت بە بەراورد بە جۆرە ئاساییەکەی Galaxy S10. پرسیارەکە ئەوەیە، ئاخۆ بۆ سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy S10 Lite ڕادەگەیانێت بە هەمان تایبەتمەندییەکانی Galaxy S10 ـەوە؟

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ