ئەندرۆید
12, تشرینی یەکەم 2019
سامسۆنگ وەشانێکی نوێی ڕەوانەی مۆبایلەکانی گالەکسی Note 10 و +Note 10 کرد

گومان لەوەدا نییە کە سامسۆنگ بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێت لە ڕەوانەکردنی وەشانی نوێ بۆ مۆبایلە نوێیەکانی گالەکسی Note 10 و +Note 10. کۆمپانیاکە وەشانێکی نوێی ڕەوانەی مۆبایلە ناوبراوەکان کرد.
وەشانێکی نوێ بە ژمارە N97xU1UES1ASI3 ڕەوانەی بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی گالەکسی Note 10 و +Note 10 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپا کراوە، قەبارەی وەشانە نوێیەکەی مۆبایلەکان 205 مێگابایتە و ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی 10 ـی 2019 ـی ئەندرۆید لەخۆ دەگرێت.
هەروەها ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی گالەکسی Note 10 و +Note 10 لە وڵاتانی هۆڵەندا و بەلجیکا و ئەڵمانیا وەشانێکی نوێیان بە ژمارەی N97xFXXU1ASJ2 بەدەست گەیشتووە کە تێیدا جۆرایەتی وێنەکان و دەنگی تەختەکلیل باشتر کراون و ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی 10 ـی 2019 ـی ئەندرۆیدیش لەخۆ دەگرێت. قەبارەی ئەم وەشانەیان 260 مێگابایتە.
پێویستە VPN کار پێبکەیت و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یاخود هەر وڵاتێکی ئەوروپا هەڵبژێریت ئەگەر دەتەوێت بە زووترین کات وەشانەکەت پێ بکات.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.