10
بابەتی گرینگ 3, ئایار 2013

تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک و خزمەت گوزاریەکی نوێ بەناوی Trusted Contacts

url

رۆژ بەرۆژ تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پیشکەوتندایە بەردەوام خزمەت گوزاری نوێ دەهینیت بۆ بەکارهێنەرانی ئەمجارەش خزمەت گوزاریەکی نایاب دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانی فەیسبووک ئەویش ( Trusted Contacts ) ئەم خزمەت گوزاریەش تایبەت بە گەرانەوەی تێپەڕە وشە یان کاتیک کیشەیەک بۆ هەژماری فەیس بووک دروست دەبیت دەتوانیت لە رێگای ئەم خزمەت گوزاریەوە چەند هاورێیەک دیاری بکەیت لەکاتی هاک کردنی فەیس بووک یان بیرچوونەوەی  وشەی نهینی یان هەر کێشەیەکی تر کە بۆ دروست دەبیت ئەوا دەتوانیت سود لەم خزمەت گوزاریە ببینیت لەم کاتەدا کۆدێک دەنیریت بۆ ئەم هاورێیانەت و دەتوان ئەوکات فەیس بووکەکەت چارەسەر بکەیت لەو کێشەی کە هاتووتە پیشت.

بەرێزان سەرەتا کلیک لەسەر account Setting بکە بەم شێوەیە سەیری ئەم وێنەیە بکە..

پاشان ئێمە  کلیک لەسەر security دەکەین بەم شیوەیە سەیری ئەم وێنەیە بکەن…

پاشان کلیک لەسەر Choose Trusted Contact دەکەین بەم شیوەیە

پاشان داوامان لێ دەکات سێ تا پێنج هاورێ دەست نیشان بکەین بەم شێوەیە سەیری ئەم وێنەیە بکە…

دوای دەست نیشان کردن هاورێکانمان کلیک لەسەر Confirm دەکەین و ئەم پەنجەرە دەبیتەوە بۆمان بەم شیوەیە سەیری ئەم وێنەیە بکەن..

لێرەدا داوای ووشەی نهێنی تایبەت بە هەژماری فەیس بووکەکەمان داوا دەکات ئیمەش ووشەی نهێنیەکەمان دەنوسین و دواتر کلیک لەسەر Submit دەکەین ئەنجامی کۆتایی ببینە..

بەم شێوەیە کارەکەمان ئەنجامدا بەهیوای سود وەرگرتن…

زانیاری زیاتر لەم گرتە ڤیدیۆیەش وەبگرە..
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=APj6n_RLw0Y[/youtube]

تاگەکان فەیسبووک
بۆچونی تۆ