ئینتەرنێت
8, ئازار 2014
فەیسبووک پەردەی لەسەر شێوەیە نوێکەی کورتەی هەواڵەکان (News Feed) لادا.
فەیسبووک پەردەی لەسەر شێوە نوێکەی پەڕە سەرەکیەکەی کورتەی هەواڵەکان (NewsFeed) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی لادا. کە بریتییە لە دیزاینێک بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکە بۆ کۆمپیوتەرە ڕوومێزیەکان و لاپتۆپەکان کە پشتی بەستووە بەو دیزایینەی ساڵی پار ڕایگەیاند.
ئەم هەنگاوەی فەیسبووک بۆئەوە بوو کە یەکگرتوویەک لە پێشاندانی پەڕەی کورتەی هەواڵەکان دروست بکات بۆ کۆمپیوتەرەکان و مۆبایلە زیرەکەکان، کە ئەمەش ڕێگەی ئاسان کردووە بۆ دەست گەیشتن بە ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی کە هاوڕێیان و خزم و کەس و کار هاوبەشی پێدەکەن.
لەم دیزاینە تازەیەدا فەیسووک وێنۆچکە (icon)ـەکانی لیستی دەستەچەپی گۆڕیون و جگە لەوەش لەسەر پەڕەی کورتەی هەواڵەکان وێنەی هاوپێچی بەستەرە هاوبەشی پێکراوەکان گەورەترکراون و کورتەی بابەتەکەش زیاتر کراوە.
هەر لە مینانەی نوێکارییەکان، فەیسووک، هەڵبژاردەی Most Recent و Top Storiesی گواستوەتەوە و تێکهەڵکێشی کردووە لەگەڵ دوگمەی News Feed:
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، فەیسبووک ئەم دیزاینە نوێیەی لە ڕۆژی ٥ شەممەوە بۆ کۆمەڵێک لە بەکارهێنەران وەگەڕخست و ئێستاش وردە وردە بەکارهێنەرانی تر ئەم دیزاینە نوێیە وەردەگرن.
سود وەرگیرا لە Re/Code
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!