ئای ئۆ ئێس
29, نیسان 2014
Facebook Messenger بە کۆمەڵێک نوێکاری ناوازە بۆ iOS نوێکرایەوە.
دوێنێ فەیسبووک وەشانێکی نوێ لە ئەپڵیکەیشنە تایبەتەکەی چاتی بەناوی Facebook Messenger دەرکرد کە ئەم وەشانەیان ژمارە ٥ هەڵدەگرێت و تێیدا ئاسانکاری تەواو بۆ هاوبەشی پێکردنی وێنە و ڤیدیۆی کراوە لەکاتی چاتکردندا لە گەڵ هاوڕێیانت. دیارە فەیسبووک هەنگاوێ نوێی ناوەتە پێشەوە و تێدا ئاسانکاری لە ناردنی ڤیدۆ تۆمارکاوەکانی ناو ئایفۆنەکەت کردووە بۆ هاوڕێیانت و ئەمە جگە لەوەی هیچ پێویست بە ئەپڵیکەیشنی دەرەکی ناکات بۆ تەماشاکردنی ڤیدیۆ هاتووەکە و ڕاستەو خۆ لە Facebook Messengerـەوە دەتوانیت تەماشای ڤیدیۆکە بکەیت.
شایەنی باسە Facebook Messenger ئێستا ڕاستەوخۆ ڕێگەت پێدەدات بە گرتنی وێنە ڕاستەوخۆ لە Facebook Messenger ـەوە بێ چوونە دەر لەبەرنامەکە و پاشان ناردنی بۆ هاوڕێکەت. سەڕەڕای ئەم گۆڕانکارییە بەرچاوانە فەیسبووک گۆڕأنکاری لە گەڕانی ئەم ئەپڵیکەیشنە کردووە و ئێستا دۆزینەوەی هاوڕێکان و گروپەکان ئاسانترکراوە.
جێگای ئاماژەیە Facebook Messenger ئێستا لەسەر ئەپستۆر بە قەبارەی 36.8 مێگابایت بۆ وەشانی iOS 6.0 بەرەوسەر.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!