10
بابەتی گرینگ 26, ئازار 2015

فەیسبووک ڕایگەیاند کە بەفەرمى پشتگیرى بەرزکردنەوەى ڤیدیۆى ٣٦٠ پلە دەکات

facebook 360

دوێنێ فەیسبووک لە کۆنگرەى گەشەپێدەرانى F8 لە زارى سەرۆک و جێبەجێکارى کۆمپانیاکە (ماڕک زۆکەربێرگ) ئەوەى ڕاگەیاند کە لە داهاتوویەکى نزیکدا پشگیرى بەرزکردنەوەى ڤیدیۆى بە گۆشەى ٣٦٠ پلە دەکەن.

کۆمپانیاکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کەوا ڤیدیۆکان لە پەڕەى New Feed بەرزبکەنەوە، ئەمە جگە لەوەى کە فەیسبووک پلانى وایە کەوا بەزووترین کات ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەکاربەرانى فەراهەم بکات، دواى ئەو ڕێکەوتنەى کە لەگەڵ کۆمپانیاى Oculus VR گرێی داوە کە ئەو کۆمپانیاییە ئەزمووندارە لەو تەکنیکە.

زۆکەربێرگ دەربارەى کاتى خستنەگەڕى ئەو خزمەتگوزارییە بۆ بەکاربەرانى تۆڕەکە قسەى نەکردووە، بەڵام بەکەمى ئەوەى خستەڕوو کەوا چۆن کار بەم خزمەتگوزارییە نوێە دەکرێت، ئەویش بەکاربەران دەتوانن بەهۆى جوڵانى نیشانەى ماوسەوە ڤیدیۆکە جڵەوگیر بکەن.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە کەوا چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا کۆمپانیاى گووگڵ بەفەرمى ئەو خزمەتگوزاریەى بۆ بەکاربەرانى پێگەى یوتیوب بەردەست کرد، کە بەکاربەران دەتوانن بەهەمان شێوە ڤیدیۆى گۆشە ٣٦٠ پلە بەرزبکەنەوە و لە وێب وەهەروەها لە ئامێرە ئەندرۆیدەکانیش بە شێوەیەکى ناوازە سەیرى بکەن.

سەرچاوە: Techcrunch

تاگەکان فەیسبووک
بۆچونی تۆ