ئای ئۆ ئێس
28, ئازار 2015
چۆنیه‌تی داگرتنی ئه‌پی MovieBox بۆ ئایفۆن بێ جه‌یلبره‌یك

سڵاو فێرخوازان، له بابه‌تی ئه‌مڕۆماندا باس له چۆنیه‌تی داگرتنی ئه‌پی MovieBox ده‌كه‌ین كه تایبه‌ته به هه‌وادارانی سینه‌ما و داگرتنی فیلمه سینه‌ماییه نوێكان به خۆڕایی، وه‌ك ده‌زانن ئه‌م ئه‌په پێشتر ته‌نها له ڕێگه‌ی سیدیاوه داده‌نرا واته پێویست بوو ئای دیڤایسه‌كه‌ت جه‌یلبره‌یك كرا بێت به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ باس له‌وه ده‌كه‌ین كه چۆن ئه‌وانی خاوه‌نی وه‌شانی iOS 8.1.3 و iOS 8.2 خاوه‌نی سیدیا نین به ئاسانترین شێوه ئه‌م ئه‌په داگرن.
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بابه‌ته‌كه‌مان بكه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌كاردێنن ئه‌م بابه‌ته بخوێننه‌وه:
ئەپڵیکەیشنى ShowBox بۆ هەوادارانى سینەما
١. سه‌ره‌تا ماڵپه‌ری vShare له ڕێگه‌ی ئه‌پی سافهریهوه بكه‌وه.
٢. دوای ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی vShare كرایه‌وه كرته له‌سه‌ر داگرتنی له شێوه‌ی (Unjailbroken) بكه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٣. دواتر ئه‌پی vShare داونلۆد ده‌بێته سه‌ر شاشه‌ی ئای دیڤایسه‌كه‌ت و تۆش ئه‌په‌كه بكه‌وه و كرته له‌سه‌ر فرمانی ” Trust ” بكه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٤. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌پی vShare بكه‌وه، له به‌شی گه‌ڕان بگه‌ڕێ بۆ ووشه‌ی ” Movie Box ” و كرته له‌سه‌ر فرمانی داگرتن ” Install ” بكه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٥. دوای ئه‌وه‌ی كرداری داگرتن كۆتایی هات پهنجهرهكت بۆ ده‌كرێته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌په‌كه ” Install ” بكه‌ین تۆش كرته له‌سه‌ر فرمانی ” Install ” بكه به‌م شێوه‌یه به سه‌ركه‌وتووی ئه‌پی ” MovieBox ” به سه‌ركه‌وتووی داونلۆد ئه‌بێته سه‌ر ئای دیڤایسه‌كه‌ت، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:


-: ئه‌م ڕێگه‌یه تاقی كراوه‌ته‌وه و ١٠٠% بێ كێشه‌یه :-
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.