ئینتەرنێت
28, نیسان 2015
پەیوەندی ڤیدیۆیی بۆ مێسنجەری فەیسبووک زيادكرا
وا دیارە فەیسبووک دەیەوێت جڵەوی جیهانی پەیوەندی ڤیدیۆیی بگرێت و کێبەرکێ لەگەڵ کۆمپانیاکانی تری هەمان بواردا بکات بۆ نمونە هەنگئاوتی گووگڵ و سکایپی مایکرۆسۆفت و چەندانی تر. ئەوەتا ئەمڕۆ ٢٧ی ٤ی ٢٠١٥ بە فەرمی لە پێگەی ژووری هەواڵی فەیسبووک زیادکردنی پەیوەندی ڤیدیۆیی بۆ مێسنجەری فەیسبووک ڕاگەیەندرا. وەکو لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی پێکراوە دەڵێت ئەگەر لەمەودوا دەزانیت وشەکان بەس نین بۆ دەربڕینی هەستەکان ئەوا دەتوانی وێنۆچکەی ڤیدیۆکە لەبەشی سەرەوە، دەستە ڕاست دابگریت و پەیوەندی ڤیدیۆیی لەگەڵ بەرامبەر دەست پێ بکەیت. وا دیارە دەمێکە پەیوەندی دەنگی بەردەستە بەکارهێ،ەران سودمەندبوون لێی بەڵام لەمەودوا دەتوانن پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەن لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس تەنانەت ئەگەر یەکێکیان ئەندرۆید و ئەوەی تریان ئای ئۆ ئێسیش بێت ئەوا دەتوانن پەیوەندی ڤیدیۆیی بەیەکەوە بکەن و جیاوازی نییە لە نێوانیان.
شایەنی باسە لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە بەتەنها لە ١٨ وڵات بەردەستە کە Belgium و Canada و Croatiaو Denmark و France وGreece و Ireland و Laos و Lithuania و Mexico, Nigeria و Norway و Oman, Poland و Portugal و UK و the US و Uruguayـن. و هەروەها لە چەند مانگی داهاتوو بە وڵاتەکانی تری جیهان دەگات و ئەوانیش دەتوانن چێژ لەپەپوەیندی دەنگی مێسنجەری فەیسبووک وەرگرن.
سەرچاوە ماڵپەڕی ژووری هەواڵی فەیسبووک
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!