ئینتەرنێت
24, ئایار 2015
مێسنجەری فەیسبووک له‌مه‌ودوا زانیاریه‌ك ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیت پێوه‌ده‌كه‌ن.

بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه نوێیه‌كان دوور بن له قه‌له‌قی و هه‌ستێكی ناخۆش ئه‌وا مێسنجەری فەیسبووک تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێی لە ڕۆژی ٥ شەممە خستەڕوو كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كه بریتیه له‌وه‌ی كاتێك كه‌سێك بۆ یه‌كه‌مجار پەیامێکت بۆ ده‌نێرێت، جا چ ئه‌و كه‌سه هاوڕێت بێ یاخود نا ئه‌وا Messenger هه‌ڵده‌ستێ به خستنه‌ڕووی زانیاریه‌كی بچووك ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه تا پێی شادبیت، زانیاریه‌كان بریتین له‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و كه‌سه له چ شارێك ده‌ژیێت و چ كاره‌یه و پیشاندانی ئەو هاوڕێیانەی (Mutual Friends) کە له نێوانیاندا هەیە، ئه‌گه‌ر هه‌بێت.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه به‌رده‌ست ده‌بێت له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕیتانیا، فه‌ڕه‌نسا و هیندستان له هه‌فته‌كانی داهاتوو بۆ هه‌ردوو سیسته‌می iOS و Android.
سه‌رچاوه: Mashable