شاومی
21, ئایار 2019
شاومی مۆبایلی Redmi Note 7S ـی بە کامێرای 48 مێگاپێکسڵ و پڕۆسێسەری Snapdragon 660 ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای شاومی مۆبایلێکی دیکەی نرخ هەرزانی لە زنجیرە مۆبایلی Redmi ڕاگەیاند، ئەمەش لە دوای ڕاگەیاندنی هەر یەکە لە مۆبایلەکانی Redmi Note 7 و Redmi Note 7 Pro لە ماوەی ڕابردوودا.
ئەم مۆبایلە نوێیەی زنجیرەی Redmi خاوەن هەمان دیزاینی مۆبایلەکانی Redmi Note 7 و Redmi Note 7 Pro ـە. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری LCD و بە ڕوونی +Full HD. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 48 و 5 مێگاپێکسڵ، هەروەها لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ کە لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 660 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 3 و 4 گێگابایتیە، هەروەها خاوەن بژاردەی بیرگەی 32 و 64 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و لە ڕووی پشتەوەیدا هەستەوەری پەنجەمۆر بوونی هەیە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 7S:
- ڕوونما: قەبارە 6.3 ئینج – جۆری LCD – ڕوونی +Full HD – وردی نیشاندانی 2340 بە 1080 پێکسڵ – چێوەی 19:9 – شووشەی جۆری Gorilla Glass 5.
- دیزاین: نۆچ: هەیەتی.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 660.
- گرافیک: Adreno 512.
- ڕام: 3 و 4 گێگابایت.
- بیرگە: 32 و 64 گێگابایت (زیادکردن تاوەکو 256 گێگابایت لە ڕێگای microSD).
- ئەستووری: 8.1 ملیمەتر.
- کێش: 186 گرام.
- پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 18 وات (Quick Charge 4).
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – Hotspot – Bluetooth 5.0 – GPS – Radio.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- دەنگ: –
- ڕەنگ: ڕەش – شین – سوور.
- سیستەمی کارپێکەر: MIUI 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 9.0 Pie).
نرخی مۆبایلی Redmi Note 7S لە نزیکەی 158$ ـەوە دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی 23 ـی ئەم مانگەدا لە بازاڕەکانی هیندستان بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.