ئای ئۆ ئێس 29, تەممووز 2019

ئەپڵ پێنجەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13 ـی بۆ گەشەپێدەران بەردەستکرد، گۆڕانکارییەکان چین؟

کەمێک بەر لە ئێستا ئەپڵ پێنجەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13 ـی تایبەت بە گەشەپێدەران بە کۆمەڵێک چاکسازی و نوێکارییەوە بەردەستکرد. ئەمەش لە دوای تێپەڕبوونی 2 هەفتە بەسەر بەردەستکردنی وەشانی چوارەمی تاقیکاری iOS 13 بۆ گەشەپێدەران لە لایەن ئەپڵەوە.

وا بڕیارە لە مانگی 9 ـی ئەمساڵدا ئەپڵ بە فەرمی وەشانی iOS 13 بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست بکات، هەرچەندە بە دیاریکراوی نازانین لە چ کاتێکی مانگی 9 ـدا ئەپڵ وەشانەکە بۆ هەمووان بەردەست دەکات. پێویستە پێشبینی بینینی گۆڕانکاری دیار بکەین لە هەر وەشانێکی تاقیکاری iOS 13 ـدا. ئەمانەی خوارەوە ئەو گۆڕانکارییانەن کە تاوەکو ئێستا لە پێنجەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13 ـی تایبەت بە گەشەپێدەران بەدی کراون.

  • لە iPadOS 13 ـی بنچینەکراو لەسەر iOS 13 ـدا، دەتوانرێت قەبارەی ئەپەکان لە 4×5 یاخود 6×5 ـدا دیاری بکرێن.https://www.instagram.com/p/B0gnzwGg3vq/?utm_source=ig_embed

     

  •  سڕینەوەی تابی Automations لە ئەپی Shortcuts ـدا، ڕوون نییە ئەگەر سڕینەوەکە کاتی بێت یاخود چیدیکە تابەکە لە ئەپی Shortcuts ـدا نەبینینەوە.
  • زیادکردنی ئامانجی جوڵە (Move) لە ئەپی Activity ـدا.

  • دیزاینکردنەوەی نیشاندەری پلەی دەنگ (Volume HUD) و زیادکردنی Haptic Feedback لە سلایدەکان.
  • زیادکردنی بژاردەی دەستکاریکردنی نیشاندەری ماوس لە iPadOS 13 ـدا.
  • لە کاتی بینینی گۆڕانکاری دیکەدا، بۆ ئەم لیستە زیاد دەکرێت…

هەروەها خوێنەربە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ