ئای ئۆ ئێس 25, حوزه‌یران 2019

چۆنیەتی دامەزراندنی وەشانە تاقیکارییە گشتییەکانی iOS 13 و iPadOS 13

دوێنێ (24 ـی 6) ئەپڵ یەکەمین وەشانی تاقیکاری گشتی لە سیستەمەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و macOS Catalina بەردەستکرد. بەو مانایەی، ئێستا تۆ وەکو کەسێکی ئاسایی دەتوانیت وەشانەکان لە پێش بەردەستکردنیان بە شێوەی گشتی و چاوەڕوان نەبوون تاوەکو مانگی 9 دابمەزرێنیتە سەر ئامێرەکەت.

ئەم بابەتە یارمەتیدەرە بۆ دامەزراندنی وەشانە تاقیکارییە گشتییەکانی iOS 13 و iPadOS 13 بۆ ئایفۆن و ئایپادەکەت. بەردەوامبە لە خوێندنەوە.

چۆنیەتی داگرتنی وەشانە تاقیکارییە گشتییەکانی iOS 13 و iPadOS 13:

  1. کردنەوەی ئەم بەستەرە لە وێبگەڕی سەفاری (https://beta.apple.com/sp)
  2. کرتە کردن لە دوگمەی Sign in و داخڵکردنی ئیمەیڵ و تێپەڕەوشەی هەژماری ئەپڵ ئایدییەکەت
  3. کرتە کردن لە دوگمەی Enroll Your Devices لە بەشی سەرەوە و دەستە ڕاستی وێبسایتەکە، لە پاشان کرتە iOS بکە
  4. لە پاشان بڕۆوە خوارەوەی پەڕەکە و تاوەکو دوگمەی شینی Download Profile دەبینیت، کرتەی لەسەر بکە و لە پاشان کرتە لە Allow بکە
  5. لە پاشان، بڕۆ بۆ ئەپی Settings و بەم شێوەیە هەژمارە تاقیکارییەکە دابمەزرێنە: کردنەوەی بەشی General، کردنەوەی بەشی Profile، کرتە کردن لەسەر هەژماری iOS 13 & iPadOS 13 Beta Software و لە پاشان کرتە کردن لە Install
  6. لە پاش دامەزراندنی هەژمارەکەوە، پەنجەرەیەک دێتە سەر ڕوونماکەت و داوات لێ دەکات مۆبایلەکەت بکوژێنێتەوە و هەڵی بکاتەوە، کرتە بکە لە Restart
  7. لە پاشان بڕۆرەوە بۆ ئەپی Settings، بەشی General، بەشی Software Update و کرتە لە Download Now بکە

بەم شێوەیە، وەشانە تاقیکارییە گشتییەکان لەسەر ئامێرەکەت دادەمەزرێت و لەگەڵ بەردەستکردنی هەر وەشانێکی نوێی تاقیکاری گشتیدا گشتیدا، بە دەستت دەکات و دەتوانیت دایبمەزرێنیت.

تێبینی:

  • زۆرینەی جار وەشانە تاقیکارییەکان خاوەن کێشەی جۆراوجۆر، خاوبوونەوە، لاوازی تەندرووستی پاترین و کێشەی زیاترن. هەر بۆیە، بە داگرتنیان دەبێت ڕەزامەند بیت بە گرتنە ئەستۆی هەر کێشەیەک
  • ئەپڵ پێشنیارت بۆ دەکات کە لە پێش دامەزراندنی وەشانە تاقیکارییەکان، کرداری پاشەکەوتکردن (Backup) لە ئەپی iTunes ـی کۆمپیوتەر ئەنجام بدەیت؛ داوا لێ کراو نییە – تەنها پێشنیارکراوە

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە %50 زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.

لیستی ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری لە وەشانەکانی iOS 13 و iPadOS 13 دەکەن:

بۆچونی تۆ