ئەپڵ 28, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئەپڵ بە درووستکردنی iPhone X نیازی هەبوو بەرەوپێش بچێت بەڵام بە پێچەوانەوه بوو!

پێدەچێت کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی پێشوودا هیوای لەدەست دابێت لەگەڵ ئایفۆنە نوێیەکەی “ئایفۆن ١٠”، بە تایبەتی لەگەڵ ڕاپۆرتە هەواڵیەکان و شیکارەکانی ئابووری کە باس لەوە دەکات کە ڕێژەی فرۆشی ئەم مۆبایلە بەو جۆرە نەبوو کە چاوەڕێی لێ دەکرا، لانیکەم بەراورد بە ئایفۆن ٨ و ئایفۆن ٨ پڵەس.

ناوەندی توێژینەوەی ئەمریکی “Consumer Intelligence Research Partners” کە توێژینەوەی هەر مۆبایلێک دەکات لە کاتی بڵاوکردنەوەیەدا لەلایەن کۆمپانیا بەناوبانگەکانەوە بۆ ماوەی ۳۰ ڕۆژ، ئاماژەی بەوە کردووە لەم ماوەیەدا مۆبایلە هۆشمەندەکانی ئایفۆن ٨ و ئایفۆن ٨ پڵەس بە گشتی دەگاتە نزیکەی ٤۰ لە سەدی کۆی فرۆشەکانی کۆمپانیاکە لە ماوەی چارەکی کۆتایی ساڵی ۲۰۱۷ لەبەرامبەر تەنیا ۳۰ لە سەدی ڕێژەکە بۆ ئایفۆن ١٠.

لە لایەکی دیکەوە شیکارییەکانی دیکە وادەردەکەوێت کە گومانی ئەوە درووست ببێ کە داهاتووی فرۆشی مۆبایلەکانی ئایفۆن١٠ لە ساڵی داهاتوودا بکەوێتە مەترسییەوە، کە ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ لە زاری ناوەندی توێژینەوەی “JL Warren Capital LLC” کە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم مۆبایلە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ۲۰۱٨ دابەزینێکی زۆر لە فرۆشی ڕوودەدات کە بە ۲٥ ملیۆن مۆبایل دەخەمڵێنرێت لە فرۆش لە کاتێکدا لە ئێستادا ۳۰ ملیۆنی لێ فرۆشراوە.

هەموو ئەمانەش دەگێڕنەوە بۆ شکست هێنانی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار Face ID، لە چەند شوێنێکی جیهاندا.
چەند ڕاپۆرتێک لەسەر کەمی فرۆشی ئایفۆن ١٠، بەڵام نابێت ئەوەشمان لە بیر بچێت کە هێشتا ئایفۆن ١٠ بڕی قازانجی زیاترە لە تێچووی.
بۆچونی تۆ