10
جۆراوجۆر 12, ئازار 2018 بۆچوون

نازناوی دیزاینی زێڕ بە مۆبایلی ئێکسپێریا XZ1 درا

لەم دواییانە براوەی خەڵاتەکانی iF Design بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئاشکرا کران و تێیدا نازناوی دیزاینی زێڕ و نازناوی دیزانی ئاسایی درا بە ئامێرەکانی ساڵی ٢٠١٧ کە مۆبایلەکان و ئامێرەکانی تر لە خۆ دەگرێت. باشترین دیزاینی مۆبایل هەلبژێردرا کە ئەویش مۆبایلی XZ1 بوو و نازناوی دیزاینی زێڕی وەرگرت. خوێندنەوەی تایبەتمەندییەکانی XZ1

ئەمەش کورتەی لێدوانی iF لەسەر مۆبایلی XZ1: پیرۆزە لە سۆنی بۆ ئەم دیزاینە پاکخوازە کە لە نێوان جەماوەری مۆ بایلەکان ماوەتەوە کە دروستکردنێکی نایابی زیرەکانەی لە ڕەنگە ماتریاڵەکان و نەخشەکەیدا هەیە. بە جوانی دەچێتە دەست. لە لەشەکەیدا پێکهاتەکان هاوسەنگییان بە جوانییە.

هەر لە درێژەی ئەمەشدا خەڵاتی دیزاینی ئاسایی بە هەردوو مۆبایلی XZ Premium XZ1 Compact درا.

بۆچونی تۆ