ئەندرۆید 31, ئاب 2017

سۆنی مۆبایلەکانی ئێکس زێد ۱ و ئێکس زێد ۱ کۆمپاکتی نمایشکرد

دوای چاوەڕوانیەکان، ئەمڕۆ سۆنی بەشداری لە زنجیرە کۆنگرەکانی ئیفادا کردوو و ۲ نوێترین بەرهەمی مۆبایلی خۆی نمایشکرد کە هەردوو مۆبایلی ئێکس زێد ۱ و ئێکس زێد ۱ کۆمپاکت بوون، کە بە دوو جێگرەوەی مۆبایلەکانی ئێکس زێد و ئێکس زید کۆمپاکت دێنە هەژمار. ۲ مۆبایلەکە بە تەکنەلۆژیای تۆمارکردنی وێنەی ۳ دووریی ڕاگەیاندران و خاوەن ڕەنگ و دیزاینێکی نوێن. تایبەتمەندییەکانی ئەم ۲ مۆبایلە نایابە بزانن.

تەکنەلۆژیای وێنەی ۳ دووری

سۆنی وەک خۆی دەڵێت؛ وەکو هیچ یەکێکی تر نا، بە مانای ئەوەی سۆنی جیاواز خۆی دەبینێت و لە هەر بەرهەمێکیدا خاوەن تەکنەلۆژیای نوێیە. لەم ۲ بەرهەمە نوێیەی سۆنیشدا تەکنەلۆژیای وێنەی ۳ دووریی هەیە بۆ کامێرا و بۆ بەکارهێنەرانی ئێکسپێریا تایبەتمەندییەکی چێژ بەخش دەبێت. بەم تایبەتمەندییە دەتوانیت پشکنین بۆ دیمەنەکان بکەیت و نموونەش دەتوانیت بە تەواوی پشکنینی سەرت بکەیت و وێنەیەک لە تەواوی سەرت دەستبکەوێت، لەگەڵ ئەمەدا سۆنی ئیمۆجی و وێنەی خەندەی نوێی بۆ داناویت و دەتوانیت سەرت بخەیتە جێیان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نمایشی بکەیت. هەروەها سۆنی لە پلانیدایە ئەم تایبەتمەندییە بۆ یاریکردن بەکاربهێنێت، کە ڕێگەت دەدات وێنەی ۳ دووریی خۆت وەکو (ئەڤەتار)ـێک لە یاریەکاندا بەکاربهێنیت.

[su_youtube url=”https://youtu.be/xjZEWLX317w” width=”500″ height=”300″]

نەرمەواڵەی نوێ

سۆنی بە شانازییەوە ڕایگەیاند کە مۆبایلە نوێیەکانیان یەکەمین مۆبایلەکان دەبن کە خاوەن نوێترین نوێکردنەوە و سیستەمی مۆبایلەکان بن، کە ئەوەش وەشانی نوێی (ئۆریۆ ٨)ـی ئەندرۆیدە. مایەی دڵخۆشییە بۆ بەکارهێنەرانی ئێکسپێریا، چونکە یەکەمین بەکارهێنەری وەشانە نوێیەکەن (لە دوای مۆبایلەکانی گووگڵ)، ئەمە لە کاتێکدایە وەشانی ئۆریۆ هێندە نییە ڕاگەیاندراوە.

پڕۆسێسەر و ڕام – بیرگە

ئەوەی جێی دڵخۆشی هەوادارانی مۆبایلەکانی نەوەی کۆمپاکتە، ئەوەیە کە کۆمپاکتی نوێ (ئێکس زێد ۱ کۆمپاکت) خاوەن ڕامێکە بە فراوانی ٤ گێگابایت بە پڕۆسێسەری پێشکەوتووی سناپدراگۆن ٨۳٥ بۆ یەکەمینجار. سۆنی دەربارەی کۆمپاکتی نوێ دەڵێت کە ئەمە نەوەی (پریمیەم)ـی کۆمپاکتە و خاوەن پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨۳٥ دەبێت لە بازاڕەکان، کە وا ئێستا مۆبایلە گەورەکان خاوەنی ئەم پڕۆسێسەرەن. بە هەمانشێوەش ئێکس زێد ۱ خاوەن پڕۆسێسەرە پێشکەوتووەکەی کوالکۆمە و خاوەن ٤ گێگابایت فراوانیی ڕامە. لەگەڵ ٤ گێگابایت فراوانی ڕامدا، بیرگەی ئێکس زێد ۱ بە فراوانی ٦٤ گێگابایتە و لە هەمان کاتیشدا ئێکس زێد ۱ کۆمپاکت فراوانی ۳۲ گێگابایت بیرگەکەیەتی. هەردووکیان پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی دەکەن.

ڕوونما – پاتری

ڕوونمای ئێکس زێد ۱ خاوەن تایبەتمەندی بینینی مەودایەکی باشترە بەوەی خاوەن تەکنەلۆژیای HDRـە بە ڕوونی ۱۹۲۰×۱۰٨۰ بە قەبارەی ٥,۲ ئینچ، کە دەتوانیت چێژ لە فیلم و ڤیدیۆکانی نێتفلیکس و یوتوب وەربگریت بە بینینێکی باشتر. ڕوونی ۷۲۰ (فوول ئێچدی) بۆ مۆبایلی ئێکس زێد ۱ کۆمپاکت بە قەبارەی ٤,٦ ئینچ. هەردوو مۆبایلەکە خاوەن پاتریەکن بە توانستی ۲۷۰۰ میللی ئەمپێر.

کامێرا

مۆبایلی ئێکس زێد پریمیەم بە تۆمارکردنی خاوترین ڤیدیۆ بڵاوکرایەوە و پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، سۆنی لە مۆبایلە نوێیەکەیدا دووبارە ئەم تایبەتمەندییەی جێگیرکردووە، کامێرای ۲ مۆبایلە نوێیەکە ١٩ مێگاپێسڵ دەبێت، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە نیشاندان و هەڵوەشانی ۹٦۰ وێنە له چرکەیەکدا. لەگەڵ بوونی چەندین هەستەوەر و جۆریەتی بۆ گرتن و تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆ.

دیزاینی نوێ

سۆنی دیزاینی مۆبایلەکانی نوێکردووەتەوە و خاوەن لاشەیەکی لوس و نەرمن، خاوەن ڕوونمایەکی Edge-to-Edgeـە بە بوونی شێوەی ڕوونمای Aspect Raio 16:9 کە هەروەکو وەکو ئەوەی دەزانین، aspect ratio پێناسە و هۆی هاوڕێژەبوونی درێژی و پانی وێنەکان دەکات، کە نزیکە لە شێوە بینینەکانی ڕوونمای مۆبایلەکانی ئێڵجی و سامسۆنگ. دەربارەی ڕەنگی مۆبایلەکانیش، (ڕەشزیویی ـ پەمەییشین) بۆ ئێکس زێد ۱ و ڕەنگەکانی (ڕەشزیوییپەمەییشینی پیرۆزەیی) بۆ ئێکس زێد ۱ کۆمپاکت، بەڵام هەردوو ڕەنگی پەمەیی و زیویی لە هەردوو مۆبایلەکەدا جیاوازن و تایبەتن.

XZ1 COMPACT
XZ1

ئێکس زێد ۱ لە ۹/۱۹ بە نرخی ٦۹۹ دۆلار و ئێکس زێد ۱ کۆمپاکت لە ۱۰/۱٤ بە نرخی ٥۹۹ دۆلار لە کۆگانی ئەمازۆن و بێست بای بەردەست دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ