شاومی

لە وەشانی داهاتوویدا تایبەتمەندی Super Night Scene بۆ کامێرای شاومی Redmi Note 7 زیاد دەکرێت

لە هەفتەی ڕابردوودا شاومی مۆبایلی ئاست مامناوەندی Redmi Note 7 ـی بە نرخی ١٥٠ دۆلارەوە ڕاگەیاند، مۆبایلەکە خاوەن نۆچی دڵۆپەییە لەسەر ڕووی ڕوونماکەی، لەگەڵ دەرچەی جۆری USB-C و دوو کامێرا لە پشتەوە کە ڕوونی دانەیەکیان ٤٨ مێگاپێکسڵە. لە وەشانی داهاتووی مۆبایلەکەدا تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ کامێراکەی زیاد دەکرێت.

ڕوونی کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە لە ڕۆژدا توانای هەیە گشت ٤٨ مێگاپێکسڵەکەی بەکاربهێنێت، بەمەش وێنەیەکی ڕوون و نایاب بەرهەم دەهێنێت. ئەوەی کێشەیە چرکاندنی وێنەیە لە شەودا لە مۆبایلەکەدا، لەبەر ئەوەی کامێرای مۆبایلەکە لە شەودا هەر ٤ پێکسڵێک دەکاتە ١ پێکسڵ بەمەش ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ بەدەستەوە دەدات و تا ڕادەیەک ئاستێکی خراپ لە ڕوونی وێنەکە دەدات بە دەستەوە. لەگەڵ تایبەتمەندی Super Night Scene ـدا کێشەکە چارەسەر دەبێت.

تایبەتمەندی Super Night Scene وێنەکان درەوشاوە و ڕووناکتر دەکات و ڕەنگەکان تێر دەکات لە تاریکییە کەمەکاندا، بەمەش وێنەیەکی ڕوون و نایاب بەدەستەوە دەدات. هەر بۆیە شاومی بە پێویستی زانی تایبەتمەندییەکە بۆ مۆبایلە نرخ هەرزانەکەی زیاد بکات. لە بیریشی نەکەین تایبەتمەندییەکە لە Mi Mix 3 ـیشدا بوونی هەیە.

تایبەتمەندییەکە لە وەشانی داهاتووی ڕووکاری MIUI ـدا زیاد دەکرێت بۆ کامێرای مۆبایلی Redmi Note 7.

نموونەی چەند وێنەیەک کە بە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە لە مۆبایلی شاومی Mi Mix 2S ـدا چرکێندراون:

سەرچاوە :

17 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
947