ئای ئۆ ئێس

لەمەودوا لە مێسنجەردا دەتوانیت نامەکانت لە لای کەسی بەرامبەر بسڕیتەوە

لە ماوەی ڕابردوودا و لە بەشی گۆڕانکاری نوێکردنەوەی ئەپی مێسنجەردا، فەیسبووک ئاماژەی دابوو بەوەی کە بەمنزیکانە تایبەتمەندی سڕینەوەی نامەکان لە لای کەسی بەرامبەر بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکە زیاد دەکرێت. لە کۆتاییدا و ئەمڕۆ تایبەتمەندییەکە بۆ بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە زیادکرا.

تایبەتمەندی سڕینەوەی نامەکان لە لای کەسی بەرامبەر بۆ ماوەی 10 خولەک لە دوای ناردنی نامەکان بەردەست دەبێت، ئەم تایبەتمەندییە بەسوودە کاتێک کە وێنە، نووسین یاخود بەستەرێکی هەڵە دەنێریت و دەتەوێت بیسڕیتەوە. چۆنیەتی سڕینەوەی نامەکان لە لای کەسی بەرامبەر لە ماوەی 10 خولەکدا بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت:

  • فشار کردن لەو نامەیەی کە دەتەوێت بیسڕیتەوە.
  • کرتە کردن لە دوگمەی Remove.
  • کرتە کردن لە بژاردەی Remove for everyone.
  • کرتە کردن لە دوگمەی Remove.

ئەوەی جێی ئاماژەدانە، لە دوای سڕینەوەی نامەکەت لە لای کەسی بەرامبەر دەردەکەوێت کە پێشووتر نامەکەت سڕیوەتەوە و چیدیکە بەردەست نابێت بۆ بینین. زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە لە دوای ئەوەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا 3 سەرچاوە بۆ پێگەی TechCrunch ـیان پشتڕاست کردبووەوە کە هەندێک نامەی کۆن لە لایەن مارک زوکەربێرگەوە بۆیان نێردرابوو و دەرکەوت ئەو نامانە لە سندوقی نامەکانی ئەو بەکارهێنەرانەدا دیار نەمابوون. هەر بۆیە ڕەنگە بە زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە، فەیسبووک چاوپۆشی لەو کارەی بەڕێوەبەرەکەی بکات.

لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە بۆ بەشێکی زۆری بەکارهێنەران لە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆیددا زیاد بووە. ئەگەر لە ئێستادا تایبەتمەندییەکەت بۆ زیاد نەبووە، پێویستە ئەپی مێسنجەر لە کۆگای دابەزاندنی ئەپەکانی ئامێرەکەتدا نوێ بکەیتەوە یاخود چاوەڕێ بکەیت تاوەکو لە لایەن فەیسبووکەوە تایبەتمەندییەکەت بۆ زیاد بکرێت.

نوێکردنەوە/داگرتنی ئەپی مێسنجەر بۆ ئای ئۆ ئێس

نوێکردنەوە/داگرتنی ئەپی مێسنجەر بۆ ئەندرۆید

سەرچاوە :

9to5Mac, TechCrunch

5 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424