فەیسبووک
8, تشرینی دووەم 2018
تایبەتمەندی پەشیمانبوونەوە لە ناردن Unsend بۆ مێسنجەری فەیسبووک دووپاتکرایەوە

فەیسبووک بە فەرمی دووپاتیکردەوە کە بژاردەی پەیشمانبوونەوە لە ناردنی پەیامەکان لەسەر فەیسبووک مێسنجەر بەم زووانە بەردەست دەبێت. لە ڕاستیدا ئێمە لە مانگی ١٠ هەواڵێکمان لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و باسی بەردەستبوون و گرنگی و زیانەکانی ئەم تایبەتمەندیەمان کرد.
بێگومان ئەم دووپاکردنەوەیە ڕاستەوخۆ لە یاداشتی گۆڕانکارییەکانی ئەپی مێسنجەری فەیسبووک بۆ ئای ئۆ ئێس وەکو تێبینیەک نوسراوە و ئێمەش وەرگێرانەکەی لە خوارەوە بە کوردی دادەنێین:
بەم زووانە: پەیامێک لە چاتێک بسڕەوە لە دوای ئەوەی نێردراوە. ئەگەر تۆ بە هەڵە وێنەیەک، زانیاریەکی ناڕاست، یان پەیامێک بۆ کەسێکی تر بە هەڵە، دەتوانیت ئەمە ڕاست بکەیتەوە بە سڕینەوەی لە ماوەی ١٠ خولەک لە دوای ناردنی.
لە ڕاستیدا، بوونی بژاردەی سڕینەوەی پەیام لە دوای ناردنی تایبەتمەندیەکی نایابە، بەڵام بە ڕاستی ١٠ خولەک زۆر کەمە. ئەمە هەرچەندە بوونی لە نەبوونی باشترە.
ئێستاش، ئەوەی دەمێنێتەوە زانینی کاتی دروستی ڕاگەیاندنی ئەو بژاردەیە لە لایەن فەیسبووکەوە بۆ گشت لایەک، چونکە بەڕاستی وشەی بەم زووانە زانیاری زۆری لەگەڵ نییە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!