چۆنییەتی

چۆنیەتی زیادکردنی دۆخی تاریک (Dark Mode) بۆ ئەپی مێسنجەر لە iOS و Android

ساڵی ڕابردوو فەیسبووک لە کۆنگرەی F8 ـدا چەند نوێکارییەکی مێسنجەری خستەڕوو و ڕایگەیاند کە لە ماوەیەکی نزیکدا زیاد دەکرێن، یەکێک لەو نوێکارییانەی ئەپەکە، دۆخی تاریک (Dark Mode) بوو. لە ماوەی ڕابردووشدا دۆخەکە بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئەپەکە بەردەست کرابوو. ئێستا دەتوانیت دۆخەکە بۆ ئەپی مێسنجەرەکەت زیاد بکەیت.

لە دواین وەشانی ئەپی مێسنجەردا بۆ iOS و Android دۆخەکە بۆ گشت بەکارهێنەران زیاد کراوە، بەڵام پێویستە سەرەتا بەکارهێنەران بە شێوەیەکی دەستی و ناخودکارانە دۆخەکە بۆ ئەپەکەیان زیاد بکەن. بۆ زیادکردنی دۆخەکە، پێویستە ئیمۆجی مانگ “🌙” بۆ یەکێک لە هاوڕێکانت بنێریت. دواتر ئاگادارکەرەوەیەکت بۆ بەدەر دەکەوێت و پێت ڕادەگەیەنێت کە پێویستە دۆخەکە لە بەشی ڕێکخستنەکانی ئەپەکەتدا بدۆزیتەوە بە مەبەستی کارپێکردن یاخود کوژاندنەوەی. بەم شێوەیە دۆخی تاریک بۆ گشت بەشەکانی ئەپی مێسنجەرەکەت زیاد دەبێت.

چۆنیەتی زیادکردنی دۆخەکە بە ڤیدیۆ:

 

تێبینی:

بۆ کاراکردنی دۆخەکە، پێویستە ئەپی مێسنجەرەکەت دواین وەشان بێت.

کرتە بکە بۆ نوێکردنەوە/داگرتنی ئەپی مێسنجەر بۆ ئای ئۆ ئێس

 کرتە بکە بۆ نوێکردنەوە/داگرتنی ئەپی مێسنجەر بۆ ئەندرۆید

2 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
691