سامسۆنگ

زنجیرەی Galaxy S10 ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات لە داواکاری پێشوەختەی شانشینی یەکگرتوو(UK)

هەرچەندە وەک پێشتر لە بابەتێکدا باسمان کرد(خوێندنەوە) ئاماری داواکاری پێشوەختەی ڕۆژی یەکەمی زنجیرەی Galaxy S10 لە کۆریای باشور باش نەبووە، بەڵام بە وتەی سامسۆنگ شتەکە لە شانشینی یەکگرتوو تەواو پێچەوانەیە و زنجیرە نوێیەکە باشترین فرۆشی تۆمارکردووە بە شێوەی داواکاری پێشوەختە لە مێژووی هەموو گالەکسییە ئاست بەرزەکان!

هەروەها جۆری +S10 کە بەرزترین و گرانترینی زنجیرەکەیە لە ئێستادا زۆرترینی خواستەکەی پێکهێناوە بە ڕێژەی ٥٧٪، ڕەنگی ڕەشیش پڕفرۆشترین ڕەنگ بووە بە ڕێژەی ٤٧٪.

بە وتەی Conor Pierce جێگری سەرۆکی سامسۆنگ، زنجیرە نوێیەکە مۆبایلی جیاواز و هەمەجۆر لەخۆدەگرێت بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیاری زۆرتر و جیاوازتر.

بابەتەکانی دیکەمان دەربارەی زنجیرەی Galaxy S10:

تایبەتمەندییەکانی Galaxy S10 و +Galaxy S10

تایبەتمەندییەکانی Galaxy S10e

بەراوردێک لە نێوان مۆبایلەکانی Galaxy S10 و Galaxy S10e، جیاوازی و لێکچوونیان

 

 

 

 

 

سەرچاوە :
9 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
257