سامسۆنگ
20, شوبات 2019
سامسۆنگ هەردوو مۆبایلی گالەکسی S10 و +S10 ـی بە تایبەتمەندی بەرزەوە نمایشکرد

ئەمشەو کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا بە ناوی Unpacked لە شاری سان فرانسیسکۆی ویلایەتی کاڵیفۆڕنیای ئەمریکا هەر دوو مۆبایلی ئاست بەرزی گالەکسی S10 و +S10 ـی نمایشکرد. لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی زانیارییەکانی دەربارەی دوو مۆبایلەکە و نرخ و کاتی بەردەستکردنی ئاشکرا کرد.
گالەکسییە نوێیەکان لە پشتەوە خاوەن 3 کامێران بە بوونی ژیری دەستکرد AI ـەوە. توانایان هەیە بە شێوەی بێوایەر وزە ببەخشن بە مۆبایل و ئامێرەکانی دیکە. هەروەها یەکەم مۆبایلن کە پشتگیری لە پەیوەندی Wi-Fi 6 دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن دوگمەی تایبەتن بۆ کارپێکردنی وەگەڕخەری دەنگی Bixby.:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13964208/galaxys10_vladsavov.jpg)
گشت تایبەتمەندییەکانی گالەکسی S10:
- ڕوونما: قەبارە 6.1 ئینج بە وردی نیشاندانی 3.040 بە 1.440 پێکسڵ لە جۆری Infinity-O و Dynamic AMOLED خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما و ڕوونی HDR10+.
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 512 گێگابایت.
- ئەستووری: 7.8 ملیمەتر.
- کێش: 157 گرام.
- پاتری: 3.400 ملی ئەمپێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
- کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. توانای نزیککردنەوە بۆ دوو ئەوەندە.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 10 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.9.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما، ناسێنەرەوەی دەموچاو.
- دەرچە: USB-C، بیستۆک.
- دەنگ: AKG.
- ڕایەڵە: Bluetooth 5.0، WiFi 6، 4G LTE.
- ڕەنگ: شین، سەوز، ڕەش، سپی، پەمەیی.
- سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

گشت تایبەتمەندییەکانی گالەکسی +S10:
- ڕوونما: قەبارە 6.4 ئینج بە وردی نیشاندانی 3.040 بە 1.440 پێکسڵ لە جۆری Infinity-O و Dynamic AMOLED خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما و ڕوونی HDR10+.
- پڕۆسێسەر:Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 8 و 12 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت.
- ئەستووری: 7.8 ملیمەتر.
- کێش: 175 گرام.
- پاتری: 4.100 ملی ئەمپێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
- کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. توانای نزیککردنەوە بۆ دوو ئەوەندە.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): یەکەم: 10 مێگاپێکسڵ. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما، ناسێنەرەوەی دەموچاو.
- دەرچە: USB-C، بیستۆک.
- دەنگ: AKG.
- ڕایەڵە: Bluetooth 5.0، WiFi 6، 4G LTE.
- ڕەنگ: شین، سەوز، ڕەش، سپی، پەمەیی، سیرامیکی ڕەش، سیرامیکی سپی.
- سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13975971/jbareham_190213_3183_0081_S10_s10_.jpg)
هەروەها ئەپی ئینستەگرام پشتگیری تەواو لە کامێرای گالەکسییە نوێیەکان دەکەن و خاوەن دۆخێکی تایبەتی خۆیان دەبن لە بەشی کامێرای ئەپەکەدا./cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_image/image/63084603/lcimg_332a8996_3a22_495a_a630_ae9bef2095ca.0.jpg)
دەتوانیت لەگەڵ ئەپی Adobe Premiere Rush ـدا، بە ئاسانی و بە بێ پێویست بوون بە ئەپەکە لە لاپتۆپدا و هەر لە نێو گالەکسییەکەت دەستکاری وێنەکانت بکەیت.
گالەکسی S10 نرخی لە 899$ ـەوە دەست پێدەکات و گالەکسی +S10 ـش نرخی لە 999$ ـەوە دەست پێدەکات. داواکاری پێشوەختەی کڕین لە سبەینێوە دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بە فرۆشتنیان. هاوکات لەگەڵ کڕینیشیدا، بیستۆکی بێوایەری Galaxy Buds بە دیاری وەردەگیرێت.
https://youtu.be/ZCfgkIyD9g0
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.