سامسۆنگ 9, ئازار 2019

فرۆشی زنجیرەی Galaxy S10 ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

وەک چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئاماژەمان پێدا، زنجیرەی Galaxy S10 ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە لە داواکاری پێشوەختە لە شانشینی یەکگرتوو(خوێندنەوە)، بەپێی هەواڵەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش هەمان شت دووبارە بووەتەوە!

داواکاری پێشوەختەی زنجیرە نوێیەکە لە ئەمریکا ژمارەکانی گالەکسییە ئاست بەرزەکانی پێشووی تێپەڕاندووە و هاوشێوەی شانشینی یەکگرتوو لێرەش +S10 پڕفرۆشترینی زنجیرەکە بووە بە ڕێژەی ٥٧٪!

هاوکات ڕەنگی سپی پڕفرۆشترین ڕەنگبووە لە کاتێکدا لە شانشینی یەکگرتوو بە پێچەوانەوە ڕەش پڕفرۆشترین ڕەنگبووە، وا دیارە دوای چەند ساڵێکی کەم لە خواستی خەڵک بۆ ڕەنگە جیاواز و دەگمەن و زەقەکان، دووبارە خواست لەسەر ڕەنگە بنەڕەتی و سادەکانی ڕەش و سپی دووبارە زیاد بووەتەوە!

بابەتەکانی دیکەمان دەربارەی زنجیرەی Galaxy S10:

تایبەتمەندییەکانی Galaxy S10 و +Galaxy S10

تایبەتمەندییەکانی Galaxy S10e

بەراوردێک لە نێوان مۆبایلەکانی Galaxy S10 و Galaxy S10e، جیاوازی و لێکچوونیان

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ