ئاسایشی ئەلیکترۆنی

ناسێنەرەوەی دەموچاوی گالەکسی S10 دەتوانێت قفڵ بە وێنەی خۆت، ڤیدیۆ و تەنانەت کەسێکی لێکچووشت بکاتەوە

وەکو دەزانین لە چەند ڕۆژی پێشوودا سامسۆنگ مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 و S10E ـی نمایشکرد. هەر یەکە لە گالەکسییە نوێیەکان خاوەنی هەستەوەرەکانی ناسێنەرەوەی دەموچاو و پەنجەمۆری سەر ڕوونما بوون بۆ کردنەوەی قفڵ. بەڵام لە دوای چەندین تاقیکردنەوە، دەرکەوت کە ناسێنەرەوەی دەموچاوی گالەکسییە نوێیەکان بە هیچ جۆرێک پارێزراو نییە و شایەنی بەکارهێنان نییە.

خاوەنی کەناڵی Unbox Therapy لە یوتیوب هەستاوە بە درووستکردنی ڤیدیۆیەک لەسەر ناسێنەرەوەی دەموچاوی گالەکسی S10. لە ڤیدیۆکەدا وێنەی خۆی لە نێو مۆبایلێکی تردا نزیک دەکاتەوە لە ئاستی هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاوی گالەکسی S10، لە دوای چەند چرکەیەکی کەم قفڵی گالەکسییەکە دەکرێتەوە!

خانمێک لە تویتەر جریوەیەکی بڵاوە پێکردەوە و ڕایگەیاندووە کە توانیویەتی قفڵی گالەکسی +S10 ـی براکەی بکاتەوە، براکەی بە زوویی ڕێکخستنی ناسێنەرەوەی دەموچاوی لەسەر مۆبایلەکەی لاداوە. سوپاس بۆ ناسێنەرەوەی دەموچاو.

لە جریوەیەکی دیکەدا لە تویتەر، بەڕێز  هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک کە تێیدا توانیویەتی بە وێنەی خۆی لە نێو ئایفۆندا قفڵی گالەکسی +S10 بکاتەوە بە یارمەتی ناسێنەرەوەی دەموچاو.

 

ئەگەر خاوەنی گالەکسی S10 ـیت و ڕێکخستنی ناسێنەرەوەی دەموچاوت لەسەر داناوە، پێشنیارت بۆ دەکەین ڕێکخستنەکە لا ببەیت و ناسێنەرەوەی دەموچاو بەکار نەهێنیت، چونکە وەکو دیارە دەتوانرێت قفڵی گالەکسی S10 بە وێنە و ڤیدیۆی خۆت، تەنانەت برا و خوشک یاخود کەسێکی لێکچووی خۆشت بکرێتەوە لە ڕێگای ناسێنەرەوەی دەموچاوەوە!

10 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
513