ئەپڵ 24, ئازار 2019

پێشبینی دەکرێت ئەپڵ خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە یارییەکان لە کۆنگرەکەی سبەینێدا ڕابگەیەنێت

وا بڕیارە سبەینێ کۆمپانیای ئەپڵ کۆنگرەکەی تایبەت بە نمایشکردنی چەند بەرهەمێک ئەنجام بدات. کۆنگرەکە سبەینێ کاتژمێر 8:00 ـی شەو بە کاتی هەولێری پایتەخت بەڕێوەدەچێت، پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەکەدا هەر یەکە لە بەژداربوونی مانگانە لە خزمەتگوزاری Apple News و خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی و AirPower و iPod Touch ـی نوێ و چەندان بەرهەمی دیکە نمایش بکرێن.

پێگەی Bloomberg ڕایگەیاند کە ڕەنگە کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەکەی سبەینێیدا خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە یارییەکان ڕابگەیەنێت. خزمەتگوزارییەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە بڕێک پارە، مانگانە توانای یاریپێکردنی گشت یارییە بە پارەکانی نێو کۆگای ئەپ ستۆریان هەبێت. هەروەها پێگەکە ڕوونکردنەوەی داوە و ڕایگەیاندووە خزمەتگوزارییە بە تەنها تایبەت دەبێت بە یارییە بە پارەکانی نێو ئەپ ستۆر و بەشە بە پارەکانی نێو یارییەکان ناگرێتەوە. نموونەی یارییە بە پارەکان: Minecraft ، Stardew Valley ، NBA 2K19 و هتد…

بە ڕاگەیاندنی خزمەتگوزارییەکە، بەکارهێنەران دەتوانن مانگانە بەژداربوونیان نوێ بکەنەوە. سبەینێ ئەپڵ کۆنگرەیەکی تایبەت لە ژێر ناوی It’s show time لە سەکۆی Steve Jobs لە کەمپەسی ئەپڵ پارک لە شاری کیوپەرتینۆی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ڕێک دەخات.

سبەی شەو کاتژمێر 8:00 کەی ئای تی ئێن لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک لەگەڵتان دەبێت بۆ ڕووماڵکردنی کۆنگرەکەی ئەپڵ بە زمانی کوردی، سبەی شەو لەگەڵمان بن!

پەڕەی فەرمی کەی ئای تی ئێن لە فەیسبووک:

سەرچاوە :
تاگەکان Apple ئەپڵ هەواڵ
بۆچونی تۆ