هەواڵ 26, ئازار 2019

هواوەی چاویلکەی زیرەکی Gentle Monster Eyewearـی ڕاگەیاند

کۆمپانیای هواوەی لە کۆتایی کۆنگرەی ڕاگەیاندنی بۆ هەردوو مۆبایلی P30 PRO و P30ـدا بەرهەمێکی نوێ و جیاوازی ڕاگەیاند ئەویش چاویلکەی زیرەکی Gentle Monster Eyewearـە و لە ڕێگایەوە کۆمپانیاکە دێتە نێو جیهانی چاویلکە زیرەکەکان بە تەکنیک و شێوازێکی جیاوازەوە، ڕاگەیاندنی چاویلکە زیرەکەکە ئەنجامی ڕێککەوتنی کۆمپانیای هواوەیە لەگەڵ کۆمپانیای Gentle Monsterـی تایبەت بە بەرهەمهێنانی چاویلکەی دژە خۆر.

سەبارەت بە چاویلکە زیرەکەکەی هواوەی لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی چاویلکەیەکی ئاساییە بەڵام خاوەنی تایبەتمەندی ناوازەیە و دەبێتە کۆکەرەوەیەک لە نێوان چاویلکە و بیستۆکە زیرەکەکان، بە شێوەیەک چاویلکەکە لە تەنیشتەوە خاوەنی هەڵگرێکی بیستۆکە و لە ڕێگایەوە بەکارهێنەر دەتوانێت گوێبیستی پەڕگە دەنگیەکان ببێت و وەڵامی پەیوەندیەکانیش بداتەوە بە شێوەی بێتەل، هەروەها هەڵگری مایکرۆفۆنێکە بۆ تۆمارکردنی دەنگ و پێدانی داواکاری دیاریکراو لە لایەن بەکارهێنەرەوە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دەتوانرێت لە ڕێگای تەکنیکی NFCـەوە بە شێوەی بێتەل بارگاویبکرێتەوە ئەمەش لە ڕێگای دانانی چاویلکەکەیە لە نێو جانتایەکی بچوکدا و پاشان پەیوەستکردنی جانتاکە بە بارگاویکەرەوەیەک، بەم شێوەیە چاویلکەکە ڕاستەوخۆ لە نێو جانتاکەدا بارگاویدەبێتەوە، سەرەڕای ئەوەش Gentle Monster Eyewear توانای بەرگەگرتنی ئاو و تۆزی هەیە بە پێوەری IP67.

تاگەکان Gentle Monster Eyewear
بۆچونی تۆ