ئامێرە هەمەجۆرەکان 27, ئازار 2019

هواوەی نەوەیەکی نوێی لە کاتژمێری زیرەکی Watch GT Active و Watch GT Elegant ڕاگەیاند

لە پاڵ نمایشکردنی مۆبایلەکانی Huawei P30 و Huawei P30 Pro ـدا، ئەمڕۆ کۆمپانیای هواوەی نوێترین جۆری لە کاتژمێرە زیرەکەکانی هواوەی Watch GT Active و Watch GT Elegant ـی بە پاتری بەهێز و ڕەنگی نوێوە ڕاگەیاند.

کاتژمێری زیرەکی هواوەی Watch GT Active هیچ جیاوازییەکی پێوە دیار نییە لە چاو نەوەی پێش خۆیەوە. قەبارەی 46 ملیمەترە و خاوەن ڕوونمایەکی هەستیارە بە قەبارەی 1.4 ئینج لە جۆری AMOLED و بە وردی نیشاندانی 454 بە 454 پێکسڵ. بە هەردوو ڕەنگی سەوزی تۆخ و پڕتەقاڵی بەردەست دەکرێت. سیستەمی Lite OS ـی لەسەر جێگیرە. پاترییەکەی بەرگەی 2 هەفتەی تەواو لە بەکارهێنان دەگرێت.

دەربارەی کاتژمێری نوێی هواوەی Watch GT Elegant، قەبارەی بچووکترە لە جۆری هواوەی Watch GT Active. خاوەن ڕوونمایەکی هەستیارە بە قەبارەی 1.2 ئینج لە جۆری AMOLED و بە وردی نیشاندانی 390 بە 390 پێکسڵ. بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی بەردەست دەکرێت. بە هەمان شێوە سیستەمی Lite OS ـی لەسەر جێگیرە. پاترییەکەی بەرگەی هەفتەیەکی تەواو لە بەکارهێنان دەگرێت.

کاتژمێری زیرەکی هواوەی Watch GT Active بە نرخی 249€ (نزیکەی 281$) بەردەست دەبێت و کاتژمێری زیرەکی هواوەی Watch GT Elegant ـیش بە نرخی 229€ (نزیکەی 259$) بەردەست دەکرێت. ڕێکەوتی بەردەستکردنی لە لایەن کۆمپانیاکەوە ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ