ئەپ و نەرمەکاڵا

ئێستا دۆخی تاریک (Dark Mode) بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی مێسنجەر بەردەستە

ساڵی ڕابردوو فەیسبووک لە کۆنگرەی F8 ـدا چەند نوێکارییەکی مێسنجەری خستەڕوو و ڕایگەیاند لە ماوەیەکی نزیکدا زیاد دەکرێن، یەکێک لەو نوێکارییە ڕاگەیەندراوەکان، دۆخی تاریک (Dark Mode) بوو. هەرچەندە لە ماوەی پێشوودا بەکارهێنەرانی ئەپەکە دەیانتوانی بە ناردنی ئیمۆجی مانگ خۆکارانە دۆخەکە زیاد بکەن، بەڵام ئێستا بۆ هەمووان بەردەستە.

ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبووک دۆخی تاریکی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەپی مێسنجەر لە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستکرد. دۆخەکە تەواوی بەشەکانی نێو ئەپەکە دەگرێتەوە. هاوکات شێوازێکی نایاب دەبەخشێت بەو ئامێرانەی ڕوونمایان لە جۆری OLED ـە، هەروەها چاوەکان لە زیان دەپارێزێت و وزەی پاتری کەمتر بە فیڕۆ دەدات. بەڵام نایشارینەوە کە هێشتا پێویستە کار لە باشترکردنی دۆخەکە بکرێت لە لایەن فەیسبووکەوە.

بۆ زیادکردنی دۆخەکە، کرتە لە وێنەی هەژمارەکەت بکە لە پەڕەی سەرەکی ئەپەکەدا و لە بەشی سەرەوەدا، لە پاشان دوگمەی Dark Mode کارا بکە. یاخود وەکو ڤیدیۆکەی خوارەوە بکە.

 

ئەگەر تاوەکو ئێستا دۆخەکەت بۆ زیاد نەبووە، دڵنیا ببەرەوە لەوەی کە وەشانی ئەپی مێسنجەرەکەت دواین وەشانە.

کرتە بکە بۆ نوێکردنەوە/داگرتنی ئەپی مێسنجەر بۆ ئای ئۆ ئێس

 کرتە بکە بۆ نوێکردنەوە/داگرتنی ئەپی مێسنجەر بۆ ئەندرۆید

15 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424