10
ئۆتۆمبێل 25, نیسان 2019 بۆچوون

لە بەرامبەر 500 ملیۆن دۆلاردا، کۆمپانیای Rivian فۆرد فێر دەکات کە چۆن ئۆتۆمبێلی کارەبایی درووست بکات

هەردوو کۆمپانیای Rivian و Ford Motors ـی ئەمریکی ڕێککەوتنێکیان بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار ئەنجامدا لە بەرامبەر فێرکردنی Ford بۆ درووستکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان (بە تایبەت بارهەڵگرەکان). ئەمەش لە دوای چەند مانگێکی کەم بەسەر تێپەڕبوونی ڕێککەوتنی هاوشێوەی کۆمپانیای Rivian و Amazon بە بڕی 700 ملیۆن دۆلار.

ڕێککەوتنی نێوان دوو کۆمپانیاکە لەسەر بنەمای “flexible skateboard platform” ـە کە پێکدێت لە بەشەکانی بەرگی پاتری، پاڵنەرە ئەلکترۆنییەکان (تایەکان و بەشە پەیوەندیدارەکان) و نەخشەکێشانی ئەلکترۆنی. Ford نەیگوت کە دەیەوێت تەکنەلۆژیاکە بۆ کام جۆری ئۆتۆمبێلەکەیان بەکاربهێنن، بەڵام ئاشکرای کرد کە ئۆتۆمبێلەکانی F-150 و هاوشێوەکانی Mustang ناگرێتەوە کە لە ئێستادا لە ژێر گەشەپێدانن. هەروەها کۆمپانیاکە دەیەوێت تەکنەلۆژیاکە لە ساڵی 2021 ـدا بەکاربهێنێت.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای Rivian ـی ئەمریکی ئۆتۆمبێلی کارەبایی R1T لە جۆری بارهەڵگر و R1S ـی لە جۆری SUV نمایشکرد و وا بڕیارە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 ـدا کۆتایی بە بەرهەمهێنانیان بهێندرێت و بەردەست بکرێن بۆ کڕین. بەڵام لە پێش بەردەستکردنی ئۆتۆمبێلەکانی خۆی، دەیەوێت تەکنەلۆژیاکەی خۆی بە کۆمپانیاکانی هاوشێوەی Ford بفرۆشێت و هەماهەنگییەکی نوێ بهێنێتە بوون لە جیهانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ