جۆراوجۆر
28, تشرینی دووەم 2018
كۆمپانیای RIVIAN یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری كاره‌بایی له جیهاندا نمایشكرد

گه‌شه‌پێدانی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان تا دێت هه‌نگاوی باشتر ده‌نێت، هاوكات خواستیشیان له‌لایه‌ن كڕیارانی ناوخۆی ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی و جیهانیش به‌گشتی ڕوو له زیاد بوون ده‌كات. دوێنێ (٢٦-تشرینی دووه‌م) كۆمپانیای RIVIANـی ئه‌مریكی یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری له جۆری Pickup له كالیفۆڕنیا نمایشكرد كه به بزوێنه‌ری كاره‌با كارده‌كات.
هاوكات به یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری كاره‌بایی له جیهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت. تایبەتمەندییەکانی بخوێنەوە.
هێزی ٧٥٠ ئه‌سپی هه‌یه و كۆتا خێرایی ١٢٥ میله له كاتژمێرێكدا. له توانایدا هه‌یه ٠-٦٠ میل ببڕێت به ٣ چركه و ٠-١٠٠ ش به ٧ چركه ببڕێت. ئۆتۆمبێله‌کە شوێنی ٥ سه‌رنشینی تێدا ده‌بێته‌وه و ٤ ده‌رگای هه‌یه، خاوه‌ن ٣ جۆر پاترییە به قه‌باره‌كانی (١٠٦ – ١٣٥ – ١٨٠) كیلۆ وات له كاتژمێرێكدا كه هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن سنوورێكی وزه به‌خشینن به ئۆتۆمبێله‌كه.

ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا به‌كارهێنراوه‌كانی ناویشی، ئەوا خاوه‌نی ٢ ڕوونمایە دانه‌یه‌كیان له ئاستی سوكان و ئه‌وه‌ی دیكه له له ناوه‌ڕاست به قه‌باره‌كانی (١٥.٦ ئینج – ١٢.٣ ئینج – ٦.٨ ئینج) كه كڕیاران له كاتی كڕینیدا هه‌ڵیده‌بژێرن.
ئۆتۆمبێلێكی زیره‌كه و به‌ستراوه‌ته‌وه به خزمه‌تگوزارییه هه‌ورییه‌كان و سیسته‌مه‌كه‌ی توانای ڕه‌وانه‌كردنی نوێكاری هه‌یه بۆی.
له هه‌مووی گرنگتر، خاوه‌ن تایبه‌ندمه‌ندی “خۆلێخوڕ”ـه كه له ڕێگای ڕوونمایهكهیهوه شوێنێك دیاری ده‌كه‌یت و به بێ هاوكاری شۆفێر ئۆتۆمبێله‌كه ده‌باته شوێنه دیاری كراوه‌كه كه ئه‌م تایبهتدمهندییه له مۆدێله‌كانی ئۆتۆمبێلی تێسلادا بوونی هه‌بوو.

نرخی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره كاره‌باییه‌كه له ٦٩,٠٠٠ دۆلاری ئه‌مریكییه‌وه ده‌ست پێده‌كات، ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه كۆمپانیاكه له پلانیدا نییه تا ساڵی ٢٠٢٠ بۆ كڕین به‌رده‌ستی بكات.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.