ئاسایشی ئەلیکترۆنی

گرووپی KeenLab بە سەرکەوتویی iPhone XS Max ـیان لەسەر وەشانی iOS 12.2 جەیڵبرەیک کرد

هاککەری بەهرەمەند Liang Chen لە گرووپی KeenLab تایبەت بە توێژینەوەی ئاسایشی توانیان بە سەرکەوتویی وەشانی iOS 12.2 جەیڵبرەیک بکەن.

گەشەپێدەرەکە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا ئایفۆن XS Max بەکاردەهێنێت و ژمارەی وەشانی ئایفۆنەکە نیشان دەدات کە لەسەر وەشانی iOS 12.2 کار دەکات و دواین وەشانە. لە پاشان دەست دەکات بە جەیڵبرەیک کردنی ئامێرەکە بە ئامرازی تایبەت. لە دوای کەمێک، ئەپی Cydia زیاد دەبێت و ئەپەکە دەکاتەوە. بەمەش بە سەرکەوتوویی توانی بەربەستی سیستەمەکە بشکێنێت و دواین وەشانی iOS جەیڵبرەیک بکات.

گرووپەکە لە پێشوودا ڤیدیۆی جەیڵبرەیک کردنی دواین وەشانەکانی iOS 10 و iOS 11 و iOS 12 ـەیان بڵاوکردبووەوە. هەرچەندە دڵخۆشکەرە، بەڵام گرووپەکە بەوە ناسراون کە هیچ کام لە بەرهەمەکانیان بڵاو ناکەنەوە. بێجگە لە ڤیدیۆی چالاکییەکانیان نەبێت.

تاوەکو ماوەی ڕابردووش هیچ ئامرازێکی جەیڵبرەیک توانای جەیڵبرەیک کردنی ئەو ئامێرانەی نەبوو کە پڕۆسێسەری A12 ـەیان لەسەر جێگیر بوو (وەکو ئایفۆن XR و XS و XS Max) لەسەر وەشانەکانی iOS 12. بەڵام، خۆشحاڵانە گرووپی Electra ئامرازی Chimera ـیان بەردەست کرد کە توانای جەیڵبرەیک کردنی گشت ئامێرەکانیان هەبوو لەسەر وەشانەکانی iOS 12 بەو ئامێرانەشی کە پڕۆسێسەری A12 ـەیان لەسەر جێگیر بوو.

5 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
508