ئای ئۆ ئێس

تیمی Electra ئامرازی Chimera ـی تایبەت بە جەیڵبرەیک کردنی گشت ئامێرەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 بەردەستکرد

ساڵی ڕابردوو تیمی Electra بۆ یەکەمجار بە دیار کەوتن و جەیڵبرەیکی وەشانەکانی iOS 11 ـەیان ڕاگەیاند. هەروەها تیمەکە بۆ ماوەی چەند مانگێک سەرقاڵی گەشەپێدانی ئەپێکی نوێی بەڕێوەبردنی پاکێجەکان بوون بە ناوی Sileo، ئەوە بوو لە ماوەی ڕابردوودا ئەپەکەیان بە شێوەی تاقیکاری بۆ بەکارهێنەرانی ئامرازی Electra بەردەستکرد. ئەمڕۆ تیمەکە ئامرازێکی نوێی جەیڵبرەیک کردنیان بە ناوی Chimera ڕاگەیاند.

ئامرازی نوێی Chimera تایبەت بە جەیڵبرەیک کردن توانای جەیڵبرەکی گشت ئامێرەکانی لە ئایفۆن 5s ـەوە تاوەکو ئایفۆن XS Max لەسەر وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو 12.1.2 هەیە. لە پێشوودا ئامرازەکانی دیکەی وەکو Unc0ver هەبوون کە توانای جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو 12.1.2 ـیان هەبوو، بەڵام پشتگیریان لەو ئامێرانە نەدەکرد کە پڕۆسێسەری A12 ـەیان لەسەر جێگیرە (وەکو ئایفۆن XS و XS Max و XR)، بەمەش نەدەتوانرا ئەو ئامێرانە جەیڵبرەک بکرێن. خۆشحاڵانە ئەم ئامرازە نوێیە توانای جەیڵبرەیک کردنی ئەو ئامێرانەی هەیە کە پڕۆسێسەری A12 ـەیان لەسەر جێگیرە.

ئامرازەکە خاوەن ڕووکارێکی نایاب و جوانە. بە پێی گەشەپێدەرانی ئامرازەکە بێت، ئامرازەکە تەواو جێگیرە و بە کەمترین کات و هەوڵدان جەیڵبرەیک ئەنجام دەدات، بە دوورە لە بەستن و کراش کردن و بەفیڕۆدانی ڕێژەیەکی زۆری بارگە. بەڵام لە کاتی جەیڵبرەیک کردندا ئامرازەکە ئەپی Cydia دانامەزرێنێت، بەڵکو تەنها ئەپی Sileo لەگەڵ خۆیدا دادەمەزرێنێت و بەدەستخستنی ئەپی Cydia دەبێتە ئەستەم لەگەڵ ئامرازەکە.

پەیوەندیدار:

30 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
508