10
ئای ئۆ ئێس 30, نیسان 2019 بۆچوون

چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 بە ئامرازی Chimera

ئامرازی Chimera ئامرازێکی نوێیە بۆ جەیڵبرەیک کردنی گشت ئامێرەکان لەسەر وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2. ئەگەر دەتەوێت ئامرازەکە بۆ ئامێرەکەت دابمەزرێنیت، بەردەوامبە لە خوێندنەوەی ئەم بابەتە.

ئامێرە گونجاوەکان:

  • iPhone 5s ، iPhone 6 ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 6s ، iPhone SE
  • iPhone 6s Plus ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 8 ، iPhone 7
  • iPhone 8 Plus ، iPhone 7 Plus
  • iPhone X
  • iPhone XS ، iPhone XS Max ، iPhone XR
  • iPad Mini 2 ، iPad Mini 3 ، iPad Mini 4
  • iPad Air ، iPad Air 2
  • (iPad (9.7-inch
  • (iPad Pro (9.7‑inch
  • (2018) iPad Pro 12.9
  • (iPod Touch (6th generation

پێداویستییەکان:

  • سەرەتا و پێش هەموو شتێک پێویستە زانیارییەکانی ئامێرەکەت لە ڕێگای نەرمەکاڵای iTunes ـەوە پاشەکەوت (Backup) بکەیت.
  • ئامادەکردنی ئامێرەکەت.
  • بە دەست خستنی کۆمپیوتەرێکی ماک یاخود ویندۆز.
  • داگرتنی پەڕگەی ئامرازی Chimera لەم بەستەرەوە.
  • بەستنەوەی ئامێرەکەت لە ڕێگای کەیبڵی USBـییەوە بە ئامێری ماک یاخود ویندۆزەکەت.
  • هەبوونی ئەپی Cydia Impactor، داگرتنی ئەپەکە لەم بەستەرەوە.

دەستپێکردنی دامەزراندن:

  • هەنگاوی یەکەم: مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەر لە ڕێگای کەیبڵی USB ـییەوە، هەروەها دڵنیا ببەوە لە بەدەرکەوتنی ئامێرەکەت لە نێو ئەپی Cydia Impactor. 
  • هەنگاوی دووەم: ئەپی Cydia Impactor بکەرەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، پاشان فایلی ئامڕازی Chimera ڕابکێشە بۆ نێو ئەپی Cydia Impactor.
  • هەنگاوی سێیەم: دوای ڕاکێشانی پەڕگەی Chimera بۆ نێو Cydia Impactor، ئەپەکە پەنجەرەیەک دەکاتەوە و داوای هەژماری Apple iDـییەکەت لێ دەکات، پێویستە ئیمەیڵ و وشەی نهێنی هەژماری Apple iDـییەکەت لە پەنجەرە کراوەکەدا بنووسیت. لە پاشان دەست بە دامەزراندنی ئامرازەکە دەکات بۆ ئامێرەکەت.
  • هەنگاوی چوارەم: دوای تەواو بوونی دامەزراندنەکە، ئەپی Chimera لە پەڕەی هۆمی ئامێرەکەتدا بەدەردەکەوێت، پێویستە بچیتە ناو ئەپی Settings، لە پاشان چوونە سەر بەشەکانی Profile < General ، دواتر کرتە کردن لە هەژمارەکەت و کرتە کردن لە Trust.
  • هەنگاوی پێنجەم: بڕۆڕە سەر لیستی ئەپەکان. ئەپی Chimera بدۆزەرەوە و کرتەی لەسەر بکە، دواتر کرتە لە دوگمەی Jailbreak بکە.
  • هەنگاوی شەشەم: لە دوای کرتە کردن لە دوگمەی Jailbreak، ئامێرەکەت دەکوژێتەوە و هەڵ دەبێتەوە. لە پاشان بڕۆ سەر دواین پەڕەی ئەپەکانت و بە دوای ئەپی Sileo بگەڕێ.

بەم شێوەیە بوویتە خاوەنی جەیڵبرەیک بۆ ئامێرەکەت! تکایە تێبینییەکانی خوارەوە بخوێنەوە بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر.

تێبینی:

  • ئاساییە ئەگەر لە سەرەتادا لە ئەنجامدانی هەنگاوی پێنجەمـدا سەرکەوتوو نەبیت. ئەگەر ئامێرەکەت جەیڵبرەیک نەبوو، پێویستە بۆ چەند جارێک دووبارە ئەپەکە بکەیتەوە و کرتە لە دوگمەی Jailbreak بکەیت تاوەکو ئامێرەکەت جەیڵبرەیک دەبێت.
  • لەگەڵ نوێبوونەوەی ئامرازەکە بۆ وەشانێکی نوێتر، بە بەردەوامی بەستەری دابەزاندنی پەڕگەی ئامرازەکە لە نێو ئەم بابەتەدا نوێ دەکرێتەوە.
بۆچونی تۆ