شاومی

فرۆشی زنجیرەی مۆبایلەکانی Redmi Note 7 ڕێژەی 2 ملیۆنی تێپەڕاند

وا دیارە زنجیرەی مۆبایلەکانی Redmi Note 7 کە خۆی دەبینێتەوە لە هەردوو مۆبایلی Redmi Note 7 و Redmi Note 7 Pro بە دڵبوونێکی زۆری بە خۆیەوە بینیوە لە وڵاتی هیند، ئەمەش لە کاتێکدایە نیشانەی بازرگانی ڕێدمی سەر بە شاومی لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر دڵخۆشی دەربڕی بۆ تێپەڕاندنی فرۆشی مۆبایلەکانی ئەم زنجیرەیە بۆ 2 ملیۆن یەکە ئەمەش تەنها لە ماوەی 2 مانگدا.

هەروەها شایەنی ئاماژە پێدانە زنجیرەی مۆبایلیەکانی Redmi Note 7 لە مانگی پێشوودا فرۆشی 1 ملیۆنی تێپەڕاندبوو ئەمەش بە واتای ئەوە دێت لە ماوەی مانگێکدا ملیۆنێک لە مۆبایلەکانی زنجیرەکە فرۆشراوە، لە هەمان کاتیشدا ڕێدمی ئاماژەی بە مۆبایلێکی نوێدا کە خاوەنی کامێرایەکە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ، ئەمەش پێدەچێت مۆبایلی Redmi Pro 2 بێت و پێشبینیش دەکرێت کاربکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و خاوەنی کامێرایەکی سەرهەڵدەر بێت.

جریوەی کۆمپانیا لە تویتەر:-

https://twitter.com/RedmiIndia/status/1127902137025826821

15 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888