10
شاومی 21, ئایار 2019 بۆچوون

شاومی مۆبایلی Redmi Note 7S ـی بە کامێرای 48 مێگاپێکسڵ و پڕۆسێسەری Snapdragon 660 ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای شاومی مۆبایلێکی دیکەی نرخ هەرزانی لە زنجیرە مۆبایلی Redmi ڕاگەیاند، ئەمەش لە دوای ڕاگەیاندنی هەر یەکە لە مۆبایلەکانی Redmi Note 7 و Redmi Note 7 Pro لە ماوەی ڕابردوودا.

ئەم مۆبایلە نوێیەی زنجیرەی Redmi خاوەن هەمان دیزاینی مۆبایلەکانی Redmi Note 7 و Redmi Note 7 Pro ـە. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری LCD و بە ڕوونی +Full HD. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 48 و 5 مێگاپێکسڵ، هەروەها لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ کە لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Snapdragon 660 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 3 و 4 گێگابایتیە، هەروەها خاوەن بژاردەی بیرگەی 32 و 64 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و لە ڕووی پشتەوەیدا هەستەوەری پەنجەمۆر بوونی هەیە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 7S:

  • ڕوونما: قەبارە 6.3 ئینج – جۆری LCD – ڕوونی +Full HD – وردی نیشاندانی 2340 بە 1080 پێکسڵ – چێوەی 19:9 – شووشەی جۆری Gorilla Glass 5.
  • دیزایننۆچ: هەیەتی.
  • پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 660.
  • گرافیک: Adreno 512.
  • ڕام: 3 و 4 گێگابایت.
  • بیرگە: 32 و 64 گێگابایت (زیادکردن تاوەکو 256 گێگابایت لە ڕێگای microSD).
  • ئەستووری: 8.1 ملیمەتر.
  • کێش: 186 گرام.
  • پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 18 وات (Quick Charge 4).
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0. 
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – Hotspot – Bluetooth 5.0 – GPS – Radio.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • دەنگ: –
  • ڕەنگ: ڕەش – شین – سوور.
  • سیستەمی کارپێکەر: MIUI 10 (بنچینەکراو لەسەر Android 9.0 Pie).

نرخی مۆبایلی Redmi Note 7S لە نزیکەی 158$ ـەوە دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی 23 ـی ئەم مانگەدا لە بازاڕەکانی هیندستان بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ