هواوەی

هواوەی مۆبایلەکانی Honor 20 و Honor 20 Pro ـی بە 5 کامێرا و پڕۆسێسەری Kirin 980 ـەوە ڕاگەیاند

لە بۆنەیەکی تایبەتدا و دوێنێ (21 ـی 5) کۆمپانیای هواوەی نوێترین مۆبایلەکانی خۆی لە زنجیرە مۆبایلەکانی Honor ڕاگەیاند.

مۆبایلە نوێیەکانی کۆمپانیاکە بە Honor 20 و Honor 20 Pro ناو دەبرێن. خاوەن ڕوونمایەکی گەورەن لە جۆری LCD بە ڕوونی Full HD و چاڵ لە ژێر ڕوونماکەیان بوونی هەیە کە کامێرای پێشەوەی تێدا جێگیرە. لە پشتەوە خاوەن 4 کامێران و پڕۆسێسەری Kirin 980 ـی 7 نانۆمەترییان لەسەر جێگیرە. مۆبایلی Honor 20 خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 6 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 128 گێگابایت و پاترییەک بە توانستی 3,750 ملی ئەمپێر. هەروەها Honor 20 Pro ـیش خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 8 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 256 گێگابایت و پاترییەک بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر. هەردوو مۆبایلەکە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرن لە لاتەنیشتەوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Honor 20:

  • ڕوونما: 6.26 ئینج – ڕوونی Full HD – وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ – چێوەی 19.5:9.
  • دیزایننۆچ: نییەتی. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیەتی.
  • پڕۆسێسەر: HiSilicon Kirin 980.
  • گرافیک: Mali-G76 MP10.
  • ڕام: 6 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 گێگابایت.
  • ئەستووری: 7.9 ملیمەتر.
  • کێش: 174 گرام.
  • پاتری: 3,750 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 22.5 وات (تاوەکو 50% بە 24 خولەک).
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 لە جۆری wide. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 لە جۆری هەستەوەری قوڵی (depth sensor).
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
  • دەرچە: USB-C.
  • دەنگ: 32-bit/192kHz audio.
  • ڕەنگ: ڕەشی سەر لە بەیانی – سپی ئایسلەندی – یاقوتی شین.
  • سیستەمی کارپێکەر: Magic 2.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Honor 20 Pro:

  • ڕوونما: 6.26 ئینج – ڕوونی Full HD – وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ – چێوەی 19.5:9.
  • دیزایننۆچ: نییەتی چاڵی ژێر ڕوونما: هەیەتی.
  • پڕۆسێسەر: HiSilicon Kirin 980.
  • گرافیک: Mali-G76 MP10.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.4 ملیمەتر.
  • کێش: 182 گرام.
  • پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 22.5 وات (تاوەکو 50% بە 24 خولەک).
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.4. دووەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – WiFi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
  • دەنگ: 32-bit/192kHz audio.
  • ڕەنگ: ڕەشی تارمایی – شینی تارمایی.
  • سیستەمی کارپێکەر: Magic 2.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

مۆبایلی Honor 20 نرخی 499€ (نزیکەی 557$) دەبێت و مۆبایلی Honor 20 Pro ـیش نرخی 599€ (نزیکەی 668$) دەبێت. ڕێکەوتی بەردەستکردنیان تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

نمایشکردنی ئەم مۆبایلە نوێیانە لە لایەن کۆمپانیای هواوەییەوە لە دوای سەپاندنی سزای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دێت بەسەر کۆمپانیا چینییەکە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن، هەروەها کۆمپانیاکە سیستەمی ئەندرۆیدی بەکار هێناوە لە دوای ئەوەی گووگڵ پشتگیری سیستەمی ئەندرۆید و چەند خزمەتگوزارییەکی خۆی لە مۆبایلەکانی کۆمپانیاکە وەستاند.

سەرچاوە :

22 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936