10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 6, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

وەشانەکانی iOS 13 و tvOS 13 توانای کارپێکردنی کۆنتڕۆڵەکانی Xbox One و PS4 ـیان هەیە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەپڵ هەر یەکە لە وەشانە نوێیەکانی iOS 13 و tvOS 13 ـی بە چەندین تایبەتمەندی نوێ و گۆڕانکاری ناوازەوە ڕاگەیاند. یەکێک لە تایبەتمەندی و گۆڕانکارییە نوێیەکان، زیادکردنی پشتگیری هەریەکە لە کۆنتڕۆڵەکانی سەکۆیەکانی Xbox One و PS4 بوو.

لەمەودوا بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی iPhone و Apple TV ـییەکان لە وەشانی iOS 13 و tvOS 13 ـدا دەتوانن کۆنتڕۆڵەکانی Xbox One و PS4 بە مەبەستی یاریپێکردنی یارییەکانی Fortnite و یارییەکانی دیکە بەکاربهێنن، هەرچەندە ماوەیەکی زۆر بوو ئەپڵ لە پلانیدا بوو پشتگیرییەکە زیاد بکات، بەڵام سەر ئەنجام لە وەشانی نوێی سیستەمەکانی iOS و tvOS ـدا پشتگیرییەکەی زیادکرد.

مەبەست لە زیادکردنی پشتگیری کارپێکردنی کۆنتڕۆڵەکانی Xbox One و PS4 لە لایەن ئەپڵەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاوەکو بەکارهێنەران بتوانن لە کاتی ڕاگەیاندنی Apple Arcade ـدا، چێژ لە یارییەکانی خزمەتگوزارییەکە ببینن.

لەگەڵ تایبەتمەندییەکەدا، دەتوانرێت کۆنتڕۆڵی هەر ئامێرێکی بەدەر لە Xbox One و PS4 بەکاربهێندرێت کە لە جۆری MFi Bluetooth بێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ