سیستەمی وەگەرخەر

لیستی ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری لە وەشانی tvOS 13 دەکەن

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە کۆنگرەی WWDC 19 ـەدا، ئەپڵ وەشانی tvOS 13 ـی بە چەندین گۆڕانکاری نایاب و تایبەتمەندی نوێوە ڕاگەیاند.

هەرچەندە لیستی ئەو ئامێرانە زۆر نین کە پشتگیری لە وەشانی tvOS 13 دەکەن، بەڵام ئەمانە لیستی ئامێرە پشتگیرەکانن لە وەشانەکە:

  • Apple TV (نەوەی چوارەم)
  • Apple TV 4K (نەوەی چوارەم)

وەشانی tvOS 13 لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە بۆ گەشەپێدەران و لە مانگی داهاتووشدا بە شێوەی تاقیکاری گشتی بەردەست دەکرێت، هەروەها لە پایزی ئەمساڵدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.

5 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586