هەواڵ

وەن پڵەس ڕەنگی ناوازەی ئاڵتونی لە مۆبایلی OnePlus 7 Pro بەردەستکرد

کۆمپانیای وەن پڵەس بە فەرمی ڕەنگێکی نوێ و ناوازەی لە مۆبایلی OnePlus 7 Pro بەردەست کرد و لە ئێستاشدا بێگومان بەکارهێنەران دەتوانن مۆبایلەکە بە ڕەنگی ئاڵتونی بە دەست بهێنن. کۆمپانیای ناوبراو ڕەنگە نوێیەکە بە Almond ناودەبات لە چەند ناوچەیەکی وەک کەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ ئەوەشدا هاوشێوەی جۆرەکانی دیکەی OnePlus 7 Pro ڕەنگی Almondـیش درەوشاوەییەکی پێوە دیارە کاتێک سەرنجی دەدەیت.

شایەنی ئاماژە پێدانە بە پێچەوانەی جۆرەکانی دیکەی مۆبایلەکە ئەوا ڕەنگی ئاڵتونی تەنها جۆرێکی دیاریکراوی لێ بەردەستە ئەویش بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت، سەبارەت بە نرخیش ئەوا بێگومان ئەگەر بەکارهێنەر ڕاستەوخۆ لە کۆمپانیای وەن پڵەسەوە بیکڕێت ئەوا نرخی 699 دۆلارە.

مۆبایلی OnePlus 7 Pro یەکێکە لە ناوازەترین و خێراترین مۆبایلە زیرەکەکان لە ئێستادا، هەرچەندە لە سەرەتای ڕاگەیاندنیدا مۆبایلەکە ڕووبەڕووی هەندێک کێشە بوویەوە و بەکارهێنەرانیش ناڕازی بوون بێگومان بەڵام وەک هەمیشە وەن پڵەس گرنگییەکی باش دەدات بە مۆبایلەکانی و بە کەمترین ماوە نوێکارییان بۆ ڕەوانە دەکات و کێشەکانیان چارەسەر دەکات، ئاشکرایە مۆبایلەکە سەرەتا کێشەی لەمسی خەیاڵی هەبوو واتە بێ دەست لێدانی بەکارهێنەر بۆ ڕوونما مۆبایلەکە خۆکارانە فرمانی جێبەجێ دەکرد، کێشەکەش پاش ماوەیەکی کەم بە نوێکارییەک چارەسەرکرا و ئێستا مۆبایلەکە بێ کێشەیە.

13 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
846