هەواڵ

بەکارهێنەرانی مۆبایل OnePlus 7 Pro ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە لە ڕوونمای مۆبایلەکانیان

ئاشکرایە یەکێک لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی مۆبایلی OnePlus 7 Pro ڕوونمای 90 هێرتزە، لە بارەی ئەم تایبەتمەندییەی مۆبایلەکە ئەوا کۆمەڵێک لە بەکارهێنەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرایان کردووە مۆبایلەکە ڕووبەڕووی کێشەی دەست لێدانی خەیاڵی بووەتەوە، بە واتایەکی دیکە بەکارهێنەر ئاسایی مۆبایلەکەی داناوە و هیچ کاری پێ ناکات بەڵام خۆکارانە فرمان لە ڕوونمای مۆبایلەکەدا جێبەجێ دەبێت!

لەم بارەیەوە بەکارهێنەران لە یانەی فەرمی وەن پڵەس و تۆڕی کۆمەڵایەتی Redditـدا ئاماژەیان بەم کێشەیە داوە و دەڵێن کێشەکە بوونی هەیە لە ڕوونمای مۆبایلەکە لەو کاتانەی بەکارهێنەر دەست لە ڕوونمای مۆبایلەکە دەدات و تەنانەت لەو کاتانەش کە بەکاری ناهێنێت، ئەم کێشەیە هەتاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی فراوان نەبووە و تەنها چەند حاڵەتێک بووە.

بێگومان دەست لێدانە خەیاڵییەکەش هەندێک جار بەردەوام دەبێت هەتاوەکو چەند چرکەیەک لەوانەش لە هەندێک حاڵەتدا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەردەوام ببێت، بە هەر حاڵ هەتاوەکو ئێستا هۆکاری کێشەکە یاخود چارەسەرکردنی دیار نییە و نازانرێت ئاخۆ بۆ چارەسەرکردنی تەنها بە نوێکارییەک دەبێت یاخود پێویستی بە پەیڕەوکردنی ڕێوشوێنی دیکە دەبێت.

بۆ زیاتر تێگەیشتن لە کێشەکە بینەری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بن:-

25 ئایار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891