ئۆپۆ 26, حوزه‌یران 2019

ئەمڕۆ Oppo یەکەمین مۆبایل بە خاوەن کامێرای ژێر ڕوونماوە نمایش دەکات

لە سەرەتاکانی ئەم مانگەدا کۆمپانیای Oppo ڤیدیۆی یەکەمین مۆبایلی بە خاوەن کامێرای ژێر ڕوونماوە بڵاوکردەوە. وا بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆنگرەی MWC لە شاری شەنگەهای چین کۆمپانیای Oppo یەکەمین مۆبایلی جیهان بە خاوەن کامێرای ژێر ڕوونماوە نمایش بکات.

هەر وەک ئەو ڤیدیۆیەی کە پێشووتر ئۆپۆ دەربارەی مۆبایلە خاوەن کامێرا ژێر ڕوونماکەی بڵاوی کردەوە، هیچ جۆرە نۆچێک لەسەر ڕوونمای مۆبایلەکە بوونی نییە، سوپاس بۆ کامێرا ژێر ڕوونماکەی. ڕوونمای مۆبایلەکە بێکێشە کار دەکات لە کاتی بەکارهێنانی کامێراکەدا. کاتێک لە نزیکترەوە لە کامێراکە دەڕوانیت، وێنەخاڵەکانی دەر دەکەون. بە پێی وتەی کۆمپانیاکە، ناوچەکانی چواردەوری کامێراکە خاوەن ماددەیەکی ڕۆشنکەرەوە و پێکهاتەیەکن بۆ باشترکردنی نیشانە ڕووناکییەکان.

هیچ پێشبینییەک نییە کە لە چ کاتێکدا تەکنەلۆژیای کامێرای ژێر ڕوونما لە لایەن کۆمپانیاکانی دیکەی بەرهەمهێنەری مۆبایلە زیرەکەکانەوە بەکار دەهێنرێت، تەنها دەگوترێت کە “لە داهاتوویەکی نزیکدا” دێتە بوون. لە بیریشمان نەچێت کە کۆمپانیای شاومیش لە پێشووتردا ڤیدیۆی مۆبایلێکی خۆی بە خاوەن کامێرای ژێر ڕوونماوە بڵاوکردبووەوە(زیاتر بخوێنەوە).

دوا بە دوای بەردەستکردنی مۆبایلەکە لە لایەن ئۆپۆوە، چاوەڕوانی بابەتی تایبەت بن دەربارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکە لە لایەن کەی ئای تی ئێنەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ