شاومی

کۆمپانیای شاومی ڤیدیۆی یەکەمین مۆبایلی کامێرا ژێر ڕوونمای خۆی بڵاوکردەوە؛ وەڵامدانەوەیەک بۆ Oppo

لە دوای تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم بەسەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیای Oppo بە خاوەندارێتی کامێرای ژێر ڕوونما، کۆمپانیای شاومی بە ڤیدیۆیەک وەڵامی کۆمپانیای ئۆپۆی دایەوە.

بەڕێز Lin Bin بەڕێوەبەری کۆمپانیای شاومی ڤیدیۆیەکی لە تۆڕی Weibo بڵاوکردۆتەوە (لە هەژماری فەرمی شاومیش لە تویتەر بڵاوکرایەوە) کە تێیدا 2 دانە لە مۆبایلی شاومی Mi 9 دەردەکەوێت. دانەیەکیان خاوەن کامێرای ژێر ڕوونمای OLED ـییە، کامێراکە لەسەر هیچ کام لە نۆچ و چاڵ جێگیر نەکراوە و دەرکەوتەش نییە.

بە هەمان شێوەی ئۆپۆ، جریوەکەی کۆمپانیای شاومیش بە بێ ئاشکراکردنی زانیاری زیاتر بوو.

پێشبینی دەکرێت یەکێک لە دوو کۆمپانیاکە لە چەند مانگێکی کەمی داهاتوودا نوێترین مۆبایلی خۆیان بە تەکنەلۆژیای نوێی کامێرای ژێر ڕوونماوە ڕابگەیەنن.

سەرچاوە :
3 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840