ئەپڵ

ژمارەی بەژداربووانی خزمەتگوزاری Apple Music گەیشت بە 60 ملیۆن بەژداربووی ڕاستەقینە

ژمارەی بەژداربووانی خزمەتگوزاری Apple Music لە ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرانسەری جیهاندا تا دێت ڕوو لە زیادبوون دەکات. بەڕێز Eddy Cue بەڕێوەبەری نەرمەکاڵاکانی ئینتەرنێت لە کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە لە ئێستادا خزمەتگوزاری Apple Music خاوەن زیاتر لە 60 ملیۆن بەژداربووی ڕاستەقینەیە.

بە پێی پێگەی Numerama ـی فەڕەنسی، ژمارەی بەژداربووانی خزمەتگوزاری Apple Music لە مانگی 4 ـی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 10 ملیۆن بەژداربوو زیادی کردووە. بەو مانایەی، لە ماوەی 2 مانگدا ژمارەی بەژداربووانی Apple Music لە 50 ملیۆن بەژداربووەوە بۆ 60 ملیۆن بەژداربوو زیادی کردووە.

ئەم ژمارەیە بەرزبوونەوەیەکی زۆرە بۆ خزمەتگوزارییەکە. لە کاتێکدا کە لە ئێستادا خزمەتگوزاری Apple Music خزمەتگوزاری ژمارە 1 ـی میوزیکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پێش خزمەتگوزاری Spotify کەوتووە. هەرچەندە خزمەتگوزاری Spotify خاوەن 100 ملیۆن بەژداربووە لە سەرانسەری جیهاندا.

خزمەتگوزاری Apple Music یەکێکە لە خزمەتگوزارییە پڕ بەکارهێنەرەکانی ئەپڵ. هەروەک بەڕێز Eddy Cue دەڵێت؛ خزمەتگوزاری Apple Music ژمارە 1 ـی خزمەتگوزارییە پەخشکەرەکانە لە نێو خزمەتگوزارییە پەخشکەرەکانی ئەپڵدا.

بەشێکی هۆکاری ئەم بەرزبوونەوە زۆرەی ژمارەی بەژداربووانی خزمەتگوزاری Apple Music دەگەڕێتەوە بۆ داشکاندنی نرخی خزمەتگوزارییەکە لە وڵاتی هیندستان، دابینکردنی خزمەتگوزارییەکە بۆ فڕۆکەکانی American Airlines بە خۆڕایی و دابینکردنی ئۆفەری بەژداربوونی بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی ئەپی Shazam لە ماوەی ڕابردوودا. هەروەک لە پێشووتردا چاوەڕوان دەکرا، ئەپی Apple Music بووە جێگیرەوەی ئەپی iTunes لە وەشانی نوێی macOS Catalina.

سەرچاوە :
28 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
704