ئەپڵ

ئەپڵ وەشانی macOS Catalina ـی بە خاوەن چەند ئەپێکی نوێ و زیاترەوە ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 19 ـەدا، ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی macOS 10.15 ـی بە ناوی macOS Catalina ڕاگەیاند.

وەشانە نوێیەکە خاوەنی ئەپە نوێیەکانی Music و Podcasts و TV ـە، وە هەروەها چیدیکە ئەپی iTunes بەشێک نییە لە سیستەمەکە.

بەشی گەڕانی ئەپی نوێی Podcasts بنچینە کراوە بە تایبەتمەندی machine-learning، بە گەڕان بۆ نووسینەکان کە لە پۆدکاستەکاندا هەن. ئەپی نوێی TV پشتگیری لە ڤیدیۆ 4K HDR ـییەکان دەکات.

وەشانە نوێیەکە خاوەن تایبەتمەندی نوێی Sidecar ـە، کە دەتوانرێت ئایپاد وەکو ڕوونمای دووەمی ماک بەکاربهێندرێت.

ئەپی نوێی Find My لکێنراوی هەردوو ئەپەکانی Find My Friends و Find my iPhone ـە بۆ دۆزینەوەی شوێنی هاوڕێ و ئامێرەکان.

تایبەتمەندی نوێی Screentime ـیش زیادکراوە تایبەت بە بەڕێوەبردن و نیشاندانی کاتەکانی بەکارهێنان.

تایبەتمەندی Activation lock لە ئایفۆنەکاندا بەکاردێت کە بۆ کاتی ونبوون یاخود دزرانی ماکەکان بەسوودە. وە ئەپەکانی Photos و Reminders خاوەن دیزاینێکی نوێن لە وەشانەکەدا و ئەپەکانی Voice Memos و News و Home و Stocks ـیش باشتر کراون.

ئەپڵ تایبەتمەندی Catalyst ـیشی بەردەستکرد تاوەکو گەشەپێدەران بتوانن ئەپەکانیان لەسەر ئایپاد بگوازنەوە بۆ سەر ماک بە بەکارهێنانی کەمترین کۆد.

هەروەها لەمەودوا ئەپڵ ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات بە ئاسانی AR درووست بکەن بە ڕاگەیاندنی ARKit 3. بە بنچینەکراو لەسەر جوڵانی ڕاست.

ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری لە وەشانی macOS Catalina دەکەن:

  • MacBook ـی 12 ئینج
  • MacBook Air ـی 2012 و نوێتر
  • MacBook Pro ـی 2012 و نوێتر
  • Mac mini ـی 2012 و نوێتر
  • iMac ـی 2012 و نوێتر
  • iMac Pro
  • Mac Pro ـی 2013 و نوێتر

وەشانی macOS Catalina لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەکرێت و لە مانگی داهاتووشدا بە شێوەی تاقیکاری گشتی بەردەست دەکرێت، هەروەها لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.

3 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
599