10
سامسۆنگ 2, ته‌مموز 2019 بۆچوون

چەند وێنەیەکی زیندووی کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active 2 دزەیان پێکرا

چەند مانگێکی کەم تێپەڕ بووە بەسەر نمایشکردنی یەکەمین نەوە لە کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active لە لایەن سامسۆنگەوە. بەڵام، وا دیارە کۆمپانیاکە ئامادەیە تاوەکو نەوەی دووەم لە کاتژمێرە زیرەکەکە نمایش بکات.

چەند وێنەیەکی دزەپێکراو کە بە دەست پێگەی SamMobile ـەوە کەوتووە، دەردەکەوێت کە نەوەی دووەمی کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active بە ناوی Galaxy Watch Active 2 خاوەن هەمان دیزاین و قەبارەی نەوەی پێشووتری دەبێت، هەرچەندە کەمێک جیاوازی بە دی دەکرێت.

لە لای چەپی کاتژمێرەکەوە، بڵندگۆ و دوگمەی سوور بە دیار دەکەوێت. بەمەش وا دیارە کاتژمێرە زیرەکەکە پشتگیری لە ڕایەڵەی LTE دەکات. هاوشێوەی دواین نەوەی کاتژمێرە زیرەکەکانی Apple Watch کە مۆدێلی پشتگیر لە LTE خاوەن دووگمەی سوور بوو.

هاوشێوەی نەوەی پێش خۆی، ئەم نەوەیەی کاتژمێرە زیرەکەکەش خاوەن هەستەوەری لێدانی دڵە. بەڵام وا دیارە سامسۆنگ هەستەوەرەکەی لەم نەوەیەدا باشتر کردووە. ئەوەی جێگای ئاماژە پێدانە، کاتژمێرە زیرەکەکە خاوەن پاترییەکی 340 ملی ئەمپێری دەبێت.

بە پێی پێگەی SamMobile، کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active 2 بە قەبارەی 40 و 44 ملیمەتر بەردەست دەبێت. گەورەتر لە نەوەی پێش خۆی کە قەبارەی 38 ملیمەتر بوو.

پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەردەستکردنی مۆبایلی گالەکسی Note 10 لە مانگی داهاتوودا، کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active 2 ـیش بەردەست بکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ