سامسۆنگ

دەنگۆ هەیە کە سامسۆنگ چارەسەری کێشەکانی ڕوونمای مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Fold ـی کردووە

تا دێک کاتی زیاتر تێدەپەڕێت بەسەر دواخستنی ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Fold بۆ کاتێکی نادیار، تاوەکو ئێستا سامسۆنگ بێدەنگە سەبارەت بە دیاریکردنی دواین ڕێکەوت بۆ بەردەستکردنی مۆبایلەکە.

پێگەی Bloomberg ڕایگەیاندووە کە سامسۆنگ چارەسەری کێشەی خۆڕاگری ڕوونما و کێشەکانی دیکەی ڕوونمای مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Fold ـی کردووە، وە بەمەش ڕێکەوتی بەردەستکردنی زۆر نزیک بووەتەوە.

سەبارەت بە ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلە چەماوەکە، تاوەکو ئێستا سامسۆنگ ڕێکەوتێکی فەرمی دیاری نەکردووە، بەڵام یەکێک بە پێگەی Bloomberg ـی گوتووە، کە مۆبایلەکە لە مانگی داهاتوو و لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلی گالەکسی Note 10 ـەدا بەردەست دەکرێت.

سامسۆنگ دەڵێت کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕوونمای مۆبایلەکە، پێویست بە درووستکردنی توێژاڵێکی پارێزەر دەکات. لە پێشووتردا چەند یەکەیەک لە مۆبایلی Galaxy Fold کە بەردەستی هەڵسەنگێنەران کەوتوبوو، لە دوای کەمتر لە 48 کاتژمێر کێشەی لەکارکەوتن و تێکچوونی ڕەنگی ڕوونمای مۆبایلەکەیان لە لا درووست ببوو. زۆرێک لە هەڵسەنگێنەران لە دوای لێکردنەوەی پارێزەری ڕوونماکە کێشەکەیان بۆ درووست ببوو.

لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا سامسۆنگ ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلەکەی بە هۆی کێشەی ڕوونماوە بۆ کاتێکی نادیار دواخست، ڕایگەیاند کە لە چەند هەفتەیەکی داهاتوودا بەردەست دەکرێت. بەڵام وا دیارە مانگی داهاتوو توانای بینینی مۆبایلەکەمان لە بازاڕەکاندا دەبێت.

سەرچاوە :

3 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
708